تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فاكس ناردن

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو ئازیزان
مامی خۆتان ئەپرسێ ئایا چۆن ئەتوانین له كۆمپیوتەرەوه فاكس بنێرین بێ ئەوەی سكانەرمان هەبێ ؟تەنها كۆمپیوتەرەكەمان هەبێ لەگەل پرینتەر.

سوپاسی وەلامتان ئەكەم.

مامە خەمە دیسان سڵاو!
تۆ بۆ ناردنی فاكس پێویستت بە سكان نیە، دەتوانی لە هەر پرۆگرامێكدا نووسینەكەت بنووسێ و ئینجا فاكسع بكەی. ئەگەر باش وەرگێڕانەكەی منت خوێندبێتەوە هیچ باسی سكان ناكا. ئەو پرۆگرامەی كێ ناوی هاتووهە دابەزێنە هەموو كارەكەت بۆ دەكا.
‌ئیتر سەركەوتوو بی.

مامه خەمە سلاو!
خۆ تەنیا به كامپیوتەر نابێ، مامە خەمە دەبێ لانی كەم هێڵێكی تەلەفونیشت هەبێ!!؟
چاو لێره بكە زۆر شتت بۆ ڕوون دەبێتەو‌ە.
http://www.kurditgroup.org/article.php?sid=88
ئیتر هەر بژیت مام‌ گیان.

زۆر سوپاس كاك حامید بۆ وەلامەكەت

هەڵبەته خەتی تەلەفۆنەكەم هەیه و ADSL یش بەكار دێنم بۆ ئینتەرنێت.ئەو بابەتەی جەنابیشتم خوێندۆتەوه بەلام سكانەرم نیه بۆیه سەرتان دێشێنم و ئەو پرسیارەم كردوه.

هیوادارم وەلامم بدەیتەوه

به هیوای كاتێكی خۆش بۆ هەموان

سڵاو
ئەوەندەی من بزانم بۆ ناردنی فاكس پێویست بە سێ شت دەكات:

1- مۆدێم یان ISDN.

2- هێڵێكی تەلەفۆن.

3- كاڵانەرم (Software)ێك كە ئەو كارە بكات.

ADSL ، *DSL ئەو كارە ناكەن چونكە pppoe واتە point to point protocol over ethernet بەكاردێنن.
كەواتە مۆدێم یان ISDN و ویندۆزیش خۆی كاڵانەرم (Software)ێكی تێدایە گەر لە 2000 بەرەو ژوور بێت، هەر لەو شوێنەی
چاپكەر (printer)ەكەت دادەمزرێنیت لەوێش دەتوانی فاكسێك دا بمەزرێنیت.

هیوام وایە هەڵە نەبم :-)

دوباره سلاو له هەموان و به تایبەتی كاك حامید

كاكه گیان دو دانەی یامێ هەردوكیان به پارەیه،تاقی ئەكەیتەوه بۆ ماوەی چەند رۆژێك.ئایا هی بەلاش نیه ؟

زۆر سوپاس بۆ به دەنگەوه هاتنت و سوپاسی سەرجەم كارمەندانی سایتەكه ئەكەم.