تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فلاش5

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

هاورێیان سلاو!
من پێویستم به‌ فلاش 5 هه‌یه‌ له‌ كوێ ئه‌توانم دایبه‌زێنم بۆ ماوه‌ی Try چونكه‌ له‌وه‌یه‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ش هه‌بێت بۆ ماوه‌ی 30 بۆ تاقی كردنه‌وه گه‌ر هه‌ر كه‌سێك لاپه‌ره‌یه‌ك ئه‌زانێت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ئاگادارم كاته‌وه وه‌ سوپۆاس...

ئەگەر لە ماڵپەڕی http://www.macromedia.com دەستت نەكەوێت، ئەویش لەبەرئەوەی ڤێرشنی تازەی واتە 6 دەرچووه، لە بەلاشخانەكانی ماڵپەڕه عەرەبی‌یەكان وەكو ماڵپەڕی ئەبو توركی بۆی بگەڕێ‌و لەوانەشە نەك 30 رۆژ تا فۆرماتی كۆمپیوتەرەكەت ئەكەیت هەر بتوانیت بەكاریبێنیت.
ببورە ئەگەر ناونیشانی ئەو ماڵپەڕه نەنووسم، لەبەر ئەوەی نازانم لێرە بۆم هەیه ماڵپەڕێكی لەو جۆرە بنوسم یان نا، وە سەیریشم نەكردووه ئەگەر هەبێت بەڵام بڕوا بكه لەدوكانی حاجی عارف بڕنوتی زیاتر شتی تیایه، ئەگەر دوای ئەم پەیامە ڕێگەیان پێدام ئەو بەستەره بنوسم، منیش 2 بەستەرت بۆ ئەنووسم و هیوا دارم بیدۆزیتەوە.

زۆر سوپاس كاك هونەر، خۆشحاڵبووم به بینینی خەڵكانێكی هەست بەرزی وەك جەنابتان لە‌م سەكۆیه، ئەگەر كاك سیروان ئیمێلەكەی ئاشكرایه، تكایه به ئیمێل لینكەكانی بۆ بنێره، زۆر سوپاس.

لەگەڵ رێزو سوپاسم بۆ كاك بەردەقانی، پێموابێت ئیمەلەكه لەشوێنێك نوسراوەو من نایبینم، ئەو پەیامەی من نوسیم ئیمەیلی خۆم نوسیبو بەڵام نەمزانی ئێمەلەكەی خۆشم چۆن بدۆزمەوه، لەوانەیە ئەوەش بۆ خۆپاراستن بێت‌و كارێكی باشتان كردوەو دەستتان خۆش بێت، ئەو بەڕێزەش ئەتوانێت جارێكی تر ئیمەلێك بنێرێت‌ بۆ ئەوەی بەپێی توانا یارمەتی بدرێت. دوباره سوپاس

كاك سیروان ئەزانی چی بیكە بێ موشكیلە گەر بێتو پرۆگرامی Emule هەبێت لەوێ بێ گیرو گرفت دایبەزێنە گەر حەزت كرد كام پڕۆگرام لەم دونیایە هەیە لەوێ بە Serial N..+Code لەگەڵیشی دێت بەس شەرتە بتوانی ئەم پڕۆگرامە بتوانی دامە زرێنیت . ‌تێبینی* هیچ زیانێكی نیە ئەم پڕۆگرامە گەر بێتو خۆت پڕۆگرام بە هەڵە دا نەبەزێنی.. ئەمەش لینكی ئەم پڕۆگرامەیە به خۆرایە پارەكەی عایدی خۆمانە :)
http://www.emule-project.net

هۆژان كۆیی