تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دوگمه و دۆڵابی بێخێر

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/06/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

نازانم چۆن و كەی و بۆ، میوانێكی نەخوازیار خۆی به كۆمپوتەرەكەمدا كردووه و هەركات پەنجەرەیەك له Internet Explorer دەكرێتەوه، خێرا شەش حەوت دوگمەی زەرد و سوور ڕیز دەبن و جاروباریش بێ ئەوه داوام لێكردبێت، پەنجەرەیەك به نیشاندانی دەرپێیەك یان شتێكی لەو بابەته، لەبەر چاوم زەق دەبێتەوه. ئەم پرۆگرامه كه بێ پرسیار و وەڵام خۆی كوتاوەوه كۆمپیوتەرەكه و خۆی ئینستال كردووه، له فۆلدەرێكدا بێ ناوی Hotbar جێی گرتووه. تەنانەت هەركات دەچمه نێو فۆلدەرەكانیش، لەلای سەرەوه دوگمه و دۆڵاب ڕیز دەبن. زۆرم هەوڵ دا تێكڕای ئەو فایلانه كه لەو بنەماڵه نزیكن، فڕێ دەم، بەڵام هێشتا هەندێكیان هەر ماون و بەتەما نین بڕۆن؛ ئەوه دوگمەكانیش هیچ كه هەر له جێی خۆیانن. تەنانەت به دووباره ئینستالكردنی IE یش چاری نەكرا. هانام هێناوەته لای كوردانی IT.

سڵاو بەڕێز
ئەوەی كه تۆ باسی دەكەی پرۆگرامێكی بچووكه كه وەك ئامرازێكی گەڕان بەكار دێت بۆ دۆزینەوەی زانیاری لەسەر ئینتەرنێت.
بۆ لابردنی ئەبێ بچیته بەشی لابردن و زیادكردنی پرۆگرام له نێو سیستمەکەی خۆت و لەوێ لایبەری.
بۆ نەئەكتیڤ كردنشی دەتوانی بچیته view و پاشان یەكەم خاڵ كەنووسراوه Toolbars و لەوێدا Hotbar دەبینی كە نیشانەیەكی ڕاستی لەتەنیشت دراوه، ئەو نیشانه ڕاسته هەڵگره ئیتر له سەر ئینتەرنێت ئێكسپلۆرێرەكەی خۆت نایبینی.
هیوادارم ڕوون بووبێت و سوپاس
ئاسۆ نادری

سڵاو
بەڕێز بۆ لابردنی بەتەواوی لەسەرەوەش ئاماژەم پێ كرد ، بەڵام ئێستا كەمێك زیاتر ڕوونی دەكەمەوه:
بچو كۆنترۆڵ پانێل Start دوایی Controlpanel هەڵبژێره و لەوێش چەند خاڵێك دەبینی یەكێكیان نووسراوه Add or Remove Programms
سەیری ئەو وێنانه بكه :
http://www.home.no/asonaderi/winxp-controlpanel.gif
http://www.home.no/asonaderi/winxp-controlpanel-classical.gif
پاشان پەنجەرەیەكت بۆ دەكرێتەوه كە هەموو پرۆگرامەكانی نێوی سیستمەكەتی تیا ڕێز كراوه و لەوێش Hotbar دەبینی و دوگمەیەكیش لەدەستی ڕاستەوه دەبینی نووسراوه Remove ، بەكلیك كردن له سەر ئەو دووگمەیه دەتوانی بیسڕیتەوه.
هیوادارم ڕوون بووبێت .
ئاسۆ نادری

كاكی برا ئەو پرۆگرامە زانیاری خۆی لە بەشی Registry تۆمار كردووه... ئەبێت پاش ئەو هەنگاوانەی كاكه ئاسۆ، لە Registry یشدا لای ببەی.
start -> Run -> regedit
F3 بكە و ناوی ئەو پرۆگرامەی بدەرێ تا بۆت بدۆزێتەوە، و پاشان بیانسڕەوه. restart بكە..
ئاگادار بە ئەگەر بوخچەی (فۆلدەر) دوگمه و دۆڵابە بێخێرەكان نەسڕدرابۆوه ئەبێت به بەدەست بیكەیت.. لێ ناو پرۆگرام و دامەزراوەكاندا

سڵاوم.

http://www.free-web-browsers.com/delete-hotbar.shtml

http://www.howtouniverse.com/CI/removehotbar.html

سپاس بۆ یارمەتی هەموو لایەكتان!
لینكەكانی بەردەقانی چاری كرد.