تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چیبكەم بۆ پیتی كوردی پ گ چ ...؟؟؟

Hewa Cardoi

Hewa Cardoi

بڵاوکراوەتەوە

2003/06/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

سلاوێكی گه رم!
هاوڕێیان من موشكیله یەكم هەیه لەگەڵ پێته كوردیه كانی وه ك پ گ چ ... من ویندۆزی ME و Office XP هەیە و هەموو فۆنتە كوردیەكانم دابەزاندووه بەلام له پرۆ گرامی ۆرددا پێته كوردیه كانی وه ك پ گ چ ... نانووسێت. تكایه یارمەتیمبدەن بۆ چارەسەری ‌ ئەم كێشەی‌م، سوپاسی بێپایان بۆ هاوكاریتان....هیوا

لە ویندۆزی ME ناتوانیت كیبۆردەكه ئنستەل بكەیت بۆیه ناتوانیت به كوردی بنووسیت. بۆیه بۆ درووستكردنی لاپەڕەو نووسین ، واباشه بچیته ئەم ئەدرەسه:
http://editor.kurditgroup.org

برایانی بەرێز و خۆشەویست كاك بەردەقانی و كاك حامید دورودی
لە دوورەوه سڵاوێكتان لێبێت . خۆزگه منیش وەك ئێوه گرفتی نووسین به زمانی كوردیم نه بووایه .
به كوردیەكەی من سەرم لێ‌شێواوه . كۆمپیوتەرەكەم پڕۆگرامی میلیۆنیومی هۆڵندی لەسەر بوو ، زۆرم هەوڵدا جگه له ئینتەرنێت ، له ۆرد و بەشەكانی‌تردا به كوردی بنووسم ، هەرچی فۆنت و كیبۆرد هەبوو هەموویم دابەزاند ، بەڵام بێ‌سوود بوو ، ئینجا برایەك پێشنیاری كرد : بۆ چارەسەری كێشەكانم پڕۆگرامی میلیۆنیومی عەرەبی داگرم ، لێتان ناشارمەوه بێ سێودوو منیش دامبەزاند ، ئێستا كێشەم له جاران زیاترە ، نیوەی شتەكانم بوون به هۆڵندی و نیوەی به ئینگلیزی . له ئینتەرنێتدا تەنها به فۆنتەكانی عەلی دەتوانم بنووسم و كاتێك دەینێرم و دەگاته شوێنی مەبەست ، هەموو نووسینەكەم دەبێت به كۆمەڵێك هێما . ئاماژەی نووسین لای دەسته ڕاست چۆته ئینتەرنێتەكەمەوه بەڵام ناچێته ۆردەكەمەوه . له ۆردا ناتوانم هیچ بنووسم چونكه پیتەكان نانووسێن بەیەكەوه ، بەم شێوەیه:ب‌ەم‌ش‌ێ‌و‌ەی‌ه .....
تكایه چی بكەم باشە؟

ویندۆزەكەت بكه به 2000 یان xp

ئازیز له ویندۆزی مێلێنیۆم ده تانی له ئه م پرۆگرامه كه ڵك وه ربگری
http://kurdit.net/products/boshra/boshra.htm

برای بەڕێز، وا قسەد‌‌ەكەیت، دەڵێی نیشتەجێی دوورگەی كەرەوز بوویت.
دەزانی چی؟
1. یەك دانه cd ـی 2000 یان xp پەیدابكه.
2. وەگڕیبێخەوه ، خۆی كارەكان دەكات.
3. لەم گۆڕانكارییه ئاسانەدا، لەوانەیه، هەندێ پرۆگرام دەبێت دووباره ئنستاڵ بكرێنەوه.
4. ئەگەر ئاسان نەبووایه قەت پێشنیارم نەدەكرد.

كاك یاسین برای بەڕێز لە یەكێك لە لاپەرە كوردیەكان ئەتوانی windows XP دابە زێنێی بەخۆرای بەڵام هێشتا ئەم ئەدرێسە لەژێر دەستكاری دایە!