تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دۆكیومێنتی ناو دیسكێت

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/06/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

ئەم كاتەتان شاد
هاورێیان چەند جارێك موشکیلەی كردنەوەی دۆكیومێنتێكم هاتۆته رێ.بۆ نمونه : زۆر جار دۆكیومێنت كۆپیەكی لەسەر دیسكێت تۆمار ئەكەم و دۆكیمێنته ئەسلیەكه ئەسرمەوه لەسەر كۆمپیوتەرەكەم. پاش ماوەیەك كه ئەمەوێ دۆكیومێنتی سەر دیسكێتەكه بكەمەوه،دیسكێتەكه دوای تەقه تەقێكی زۆر كه چەند خولەكێك ئەخایەنێ ناكرێتەوه و ئاگاداریەك دێتە پێشەوه كه ئەلێ
The document name or path is not valid.Try these suggestions.
* Check the file permissions for the document or drive.
* use the file open dialog box to locate the document
(A:\............. 2.doc) ئەو خالانه ناوی دۆكیومێنتەكەیه

تكا له هاورێیان ئەكەم ئەم موشكیلەیەم بۆ چارەسەر بكەن
جێی رێز و پێزانینه

لەوانەیه، لینك بۆ فایلەكه كۆپی بكەیت نەك فایلەكه خۆی، لەوانەیە.

من پێشنیارکم هەیه
راستەو خۆ دۆکومێنتەکەت له ورد له سەر دیسکت تومار مەکه. یەکەم جار له سەر کومپیوترەکەت توماری بکه ئینجا ئەگەر پێت خۆش بێت کوپی فایلەکە ببەره ناو دیسکت.

بەرێزان ئەم كاتەتان شاد
ئەو دۆكیومێنتانه ماوەیەكی زۆر له كۆمپیوتەرەكەما بو دوایی ویندۆكەم تازه كردەوه پێش تازه كردنەوه كۆپیم نارد بۆ دیسكێت ئنجا ویندۆم تازه كردەوه،زۆربەی دۆكیومێنتەكان ئەكرێنەوه تەنها دوانیان نەبێ هەموشیان به هەمان شێوه كۆپی كراون.

تكا له ئازیزان ئەكەم یارمەتیم بدەن بۆ چارەسەری ئەم موشكیلەیه.

لەگەڵ خۆشەویستیم بۆ هەموتان

کاک شێرزاد
ڕەنگه دیسکێُتێک که له سەری تومارێت کردووه خراپ بێت. هەول بده سکان دیسک Full scan disk ـــی بکەیت لەوانیه فایلەکەت بگەڕێتەوه.

سلاو كاك ئەردەوان
سكان دیسكیشم كرد هەر وەك خۆیەتی

لەگەل رێزمدا بۆ جەنابت و هەمو بەرێزانی تر