نووسینی تێكــــــــــــــــەڵ.
هاوڕێیان سڵاوێكـــــــــــــی گــــــــــــەرم.
كاتێك كەدەمەوێت لێرەدا لەباسێك بدوێم، ناتوانم نووسینەكەم تێكەڵ بكەم لە كوردی و ئینگلیزی، یان كوردی و ئەڵمانی.
مەبەستم ئەوەیه كە ناتوانم له دێڕێكی كوردیدا وشەیەكی ئینگلیزی به زمانی ئینگلیزی بنووسم.
ئێستا كه لێره دەنووسم، ( كیبۆردەكەم ) لەسەر زمانی ئەڵمانییه، كەچی ناشتوانم وشەیەك به ئەڵمانی بنووسم !!!!!!!!!
زۆر سوپاس
ئەگەر ناتوانی بە بەم فۆنتانەی ئێرە بنووسی، باشترین كار ئەوەیە بڕۆی لە ڤۆرد دا مەبەستەكەی خۆت بنووسی و پاشان بیهێنی بۆ ئێرە. دوای لە فایلەكانی سەرەوەدا بەشی "نووسەر" هەڵبژێرە و نووسینەكەت دابنێ و لە ژێرەوە دوكمەیەكی بۆ گۆڕان هەیە، ئەوە لێ دەدەی و لە چاو پرووكانێكدا بۆت دەگۆڕێ. ئینجا بیبە لە شوێنی مەبەستتدا دایبنێ. سەركەوتوو بی.
سڵاو شاناو..
بەڕێزم لەم نوسەرەدا، به دوو دوگمەی (Ctrl + Alt) كیبۆردەكە ئەبێت بەزمانەكەی بەرامبەر..
ئێستا كوردییە، Ctrl + Alt بكە ئەبێت بە ئینگلیزی جارێكی تر Ctrl + Alt بكەیتەوە ئەبێتەوە بە كوردی.
بۆ زانیاریشت لەسەر statusbar لەخوارەوە دیاری ئەدات كە ئێستا ئەتوانیت بە كام زمان بنوسیت..
Ctrl + Alt بە ئەڵمانی: Strg + Alt
statusbar بە ئەڵمانی: Statusleiste
سڵاوم.
ئاراس.