چەند وشەیەك
تكایه ئەم وشانه پێویستن به كوردی، لەوانەشه هەندێكیان بزانم بەڵام لەبەر وڕێنه نایەنەوه بیرم:
- Approve
- has been canceled
- Default
جارێ ئەوەنده ... سوپاس
كاكه بەڵێن.. قسەكانت زۆر شیرینن و باشترین ئاسانكارییه،هیچ سەر ئێشەی ناوێت
بەس لەگەڵ كاك بەردۆ باسی ئەوه ئەكەین باوباپیران خەریكی شیلان شەق(له سلێمانی فڕیوه) بوون...با ئێمەش وەك سیاسییەكانمان تووتی ئاسا نەیگوازینەوه.....زمان به مرۆڤ و به بەكار هێنان پێش دەكەوێت.
كوردی له زاراوەی زانستی دواكەوتووه ڕاست نییه لەهیچ لایەنێكدا دەوڵەمەند نەبین لەوەدا زۆر دەوڵەمەندین...ئاوڕێك لەو فارسییه بدەرەوه كه كوردییەكەی ئێمه به دیالێكتێك(شێوەزمان) لەو دادەنرێت...بەڕێزت ئامادەیت به كوردی خوێند؟ بەس ئەوەنه ئەڵێم ...ووشەی (بیركاری) له %80 زمانەكانی تردا تەنها ووشه باوەكەیه (ماتماتیك)
یان...تەژێ و تەژێ تەواو(sinus & cosinus)......نیه لەهیچ زمانێكی تردا..مەگەر عەرەبی...
ئەڵمانی!! ....پێیان عەیب نییه بڵێن (fernsehen) (لەدوربینین)له جیاتی تەلەفزیۆن.. پێ دەچێت دەسكەوتێكی گەورەش بێت!!
2 ساڵ مەهێڵه كەس به كۆمپیوتەر بڵێت كۆمپیوتەر...بزانه دوایی (بژمێر) ..چی جیاوازی دەبێت لەگەڵ كۆمپیوتەر
edit your profile.... دهستكاری لادیمەنەكەت بكه
من دڵنیام كەوا كەسانی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر بەتوانامان هەیه...ئەگەر ئێمەش پێمان نەكرێت
where there is a wish there is a way!
بیرمان نەچێت...یۆنانی 10 ملیۆنو 1 وڵات.. كاری وەرگێڕان زیاتر دەكەن له عەرەبی 21 ووڵاتو 230 ملیۆنیو خاوەن یەكەم نووسین.
ئیشەڵا تۆش لەگەڵ من عاشق دەبیت
هیوا
ئەمەیش چەند پێشنیارێكی تر:
ستاندارد، لە پێشدا هەلبژێردراو، پێشگریمان (پێشفەرز)، بژاردەی لەپێشدا نیشاندراو،= Default
بژار، بژارده، هەڵبژارده : Option
نهێنه : Privacy
(نیووەڕوو، نیوەروخسار) --- نیشان، پرۆفیل : Profile
هەڵوەشاوەتەوه، تێكدراوه، "كەنسڵ بووه"، سڕاوەتەوه : Has been canceled
نكۆڵی كردن، ئینكار كردن، -- رەت كردن --- نەداین، درێخ هەنوون له : Deney
رێكخستن، تەكووز كردن، هەڵپەرتاوتن --- تەنزیم :( Setting (s
قەبووڵ كردن، پێ قایل بوون : Approve
ئامادەی چاپ كردن، چاك كردن، وە رێكخستن، دەستكاری كردن فۆرمی (فیلم و هتد) : Edit
Message جوانتره ببێته "پەیام"، هەروەها Private ئەبێته "شەخسیی". (پەیامی شەخسیی). بەڵام "شەخسیی" عەرەبیه بەڵام زۆر باوه لەناو كورددا.
Private ئەتوانرێت ببێته "خۆیی"، واته تایبەت به خۆت (پەیامی خۆیی). هەروەها ئەتوانیت بڵێیت "تایبەتمەند" واته "پەیامی تایبەتمەندی" .
بەڕای من "پەیامی شەخسیی" باشتره.
پەیامی تایبەت
بەڵێ ئەوه ئەگرێتەوه. CV واته "ئەزموونی کار و خوێندن نامه" بەس به كورتیی.
مامه هەڵگورد(دڵم ناسكه بەس زۆر نا) منو كاكه بەڵێن باسی ووشەكان ئەكەین بەس دیاره تۆ ئاگات لێ نییه...پێشنیارەكانیشم كردووه...لەوه زیاترم پێ نەبوو بۆیه.
بۆ ڕستەكەشم...ئەوەی تۆ لوقمه قازیە ئەوەی منیش پاقلاوەیه هم؟ :) ...تۆزێك خۆ مانوو كردنی ئەوێت پاشان تۆ كلكیت قرتاندووه...
"دروستیشمان نەكردوەو دروستیشی پێ ناچێت بكەین بەو زووە.. "
كاكە بەڵێن بۆ cv ...جوانه قسەكەت بەس ئەمە ئەگرێتەوە؟
: a short account of one's career and qualifications prepared typically by an applicant for a position
لە(http://www.m-w.com/cgi-bin/dictionary?book=Dictionary&va=curriculum+vitae&x=17&y=13)
عاشقی دڵشكاو
خزمەت لە کاک ئەمنیۆ :)، دەست خۆش!
بزوێن (ه) بە e ئەنووسرێت، ئەگەر بە h یش وویستت بنووسیو نەلکێ بەوی پاشترییەوە ئەوا شیفت+h داگرە واتە:
بەی == b+h+shift&h+y ::بەی
بەخێرهاتی دووبارە
Approve = ڕازی بوون، پەسند كردن
has been canceled = ڕەش كرایەوە، لابردرا، ڕەت كرایەوە.( هەڵوەشایەوە)
Default= بنەڕەت
دەست خۆش كاك هۆژان، له زكورد هەر وا نووسراون. وا دیاره كاك بەردەقانی تەماشای فەرهەنگی زكورد ناكات، یان سیقەی پێ نییه :)
http://www.zkurd.org/modules.php?name=Content&pa=showpage&pid=2
Default به مانای ئامادەنەبوون(دواكەوتن له شوێنێك)، پشت گوێخستن(ئیهمال كردن)، خاڵی لاوازیی یان له بیرچوون.
كاك بەڵێن ماناكەی نەنووسی بوو بۆیه ڕێم به خۆمدا بینووسم، هیوادارم منیش ڕاستم نووسیبێت!!
هەڵگورد
كاك هەڵگورد بۆ خاتری خوا كەی Default لە تەكنەلۆجیا كەی ئەم مانایەی هەیە.
ئێ خۆ Index لەگەڵ Default چی جیاوازیەكیان هەیە.
گەر .index بێت یان .default بێت هەر www ئەی دۆزێتەوە.
چۆن دەبێت بە لاپەڕەی سەرەكی بڵێی دواكەوتن ( سوبحانەڵلە)
كاك بەڵێن فەرموو ماناكەی بنووسە گەر لای تۆ هەڵەیە.
بە نسبەت ئەوانەی دی...
Deny= ئینكار كردن،ڕەت كردن،حاشا كردن.
Settings = دەزگا،دەستە،ڕووشن،ڕێك خستن،نشاندان.
privacy= تەنهایی،تەنیایی. یان بە عەڕەبی ( اِنْزِواء , اِنْعِزال , اِنْفِراد , تَفَرُّد , تَوَحُّد , خَلْوَة , عُزْلَة , وَحْدَة ).
options= هەڵبژاردن، نیشان كردن، یان بە عەرەبی ( اختیار،انتخاب،خیار)
profile= نمایش چونه؟ یان بەرجەستە. بە عەرەبی (صُورَةٌ جانِبِيَّة)
كاك هەڵگورد
ئەو واتایانەی بەڕێزت نووسیوتن زۆر ڕاستن. ئەو واتایەی كەنوسراوه "بنەڕەت" هیچ پەیوەندی نیه به Default وه.
كاك هۆژه،
من كاتێك كه نووسیم Default به واتای "بنەڕەت" نایەت و هیچ ووشەی بەرانبەرەكەیم نەنووسی، لەبەر ئەوەیه چونكه من باوەڕم وایه كه هەر ووشە ئینگلیزییەكه به كوردی بنووسرێت و لەپاڵێدا پێناسێكی ڕاست بۆ دانرێت.
نموونەیەكی تر، privacy بەهیچ شێوەیەك واتای "تەنهایی، تەناییی" نایەت. بەڵكو ئەو ووشەیه زۆر نزیكتره له "تایبەتمەندێتی". privacy واته "دووربوون له سەرنجی خەڵكیی". ئەگەر بتەوێت ووشەی "تەنیا" بلكێنیت به privacy یەوه ئەوا زۆر پێویسته كه لەگەڵ "تایبەتمەند" ێتیدا بیاننووسیت.
كەواته ووشەی Default بەكوردییەكەی ئەبێته "دیفۆڵت" و ئەم پێناسەی خوارەوەی بۆ دائەنرێت (پێناسه تەكنیكیەكەی):
دیفۆڵت: نرخێك، ژمارەیەك، یان هەڵبژاردەیەكی دیاریكراو بۆ بگۆڕێك كه به ئۆتۆماتیكیی دانراوه لە لایەن OS ، كه بەبەردەوامیی لەگەڕدا ئەبێت ئەگەر بەكاربەر هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكات.
من زۆر دڵگرانم كه هەندێك زۆر بەچەوتیی گۆڕنكاریی ووشەی ئینگلیزی بۆ كوردی ئەكەن و پشت ئەبەستن به فەرهەنگی عەرەبی-ئینگلیزیی-عەرەبی و هەمان هەڵەی ئەوان دووباره ئەكەنەوه.
سڵاو،
ببورن، من وشەكەم به شێوە ئەدەبیەكەی گۆڕی بۆ كوردی له یادم نەبوو كه لەسەر سایتێكی زانستی و IT یم، ئەڵێ نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ ...؟
پشیله! <<(ئەمەیان توانج نیه، تەنها بۆ پێكەنینه).
فەرهەنگی عەرەبی- ئینگلیزی و شتی واشم نیه، تەنهائەوەی من بزانم به فەرەنسی و ئەڵمانی(كه ئەیانزانم) ئەو مانایانه دەدات بۆیه منیش نووسیمن.
ببورن، هیوادارم سەركەوتوبن.
هەڵگورد
ئەو لەرزو تایەت بچێ بۆ دۆلار خۆرەكان (كه بەبێ كۆمپانیای توركی ستادیۆمەكەی هەڵەبجەیان بۆ تەواو ناكرێت).
من ئەمەم پێ باشتره ==> دەستكاری(more official)......نەك دەسكاری(more colloquial)
- Approve ....پەسەند كە
- has been canceled .. (داواكاریەكەت) هەڵوەشێنرایەوە...(وەك كاكە هۆژه ئەڵێت)...پوچكرایەوه (ئـ.جاف)...
- Default....نرخی بنەڕەت(جوانه بەس كوا لە settings بۆ ئەوەی بەكار دێنین كاكه بەردەقانی؟)
- Deny ...ڕێگای مەدە، ڕێی لێبگره،ڕێ پێنەدان، نكۆڵی كردن(جاف)
- Settings ..تایم (تایمەكان)..شتی باشتر هەیە وابزانم
- privacy (بەڵێن ڕاستەكا )تایبەتێتی...تایبەتمەندێتی
- options (هەڵبژاردەكان)
- profile....لادیمەن(جاف)، ژیننامە (كورتە ژیان)
ئــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاخ...داخی ئەمانە لای منە......چی بكەین كاكه باوو باپیرمان هەر فاسۆلیایان خوارد..قوڕەكه بۆ ئێمە گیراوەتەوه
باشه بۆ highlight...چی ئەكەیت؟
براتان عاشقی كوردی نەزان
ئەوه من و كات. من ئەڵێم ووشەی وەك Default زۆر جوان و گوونجاوه به كوردییەكی كەئەبێته "دیفۆڵت". هەروەها Profile كه ئەبێته "پڕۆفایل".
فەرهەنگ دوو جۆری هەیه:
1- ئاڵوگۆڕكردنی ووشەكان؛ وەك Sad بۆ دڵتەنگ.
2- پێناسكردنی ووشەكان؛ وەك هێشتنەوەی OS "ئۆئێس" و پێناسكردنی به كوردی.
ئێمەی كورد زمان و ڕێزمانەكەمان ناگونجێت بۆ زاراوەی تەكنیكی و زۆربەی زاراوه زانستیەكان. پێویسته خاڵی دووهەمی سەرەوەمان له یاد نەچێت كه تەنها ڕێگەیه بۆ زانینی واتای ووشەكان؛ بەچی ئەچێت تۆ ووشەیەكی تەكنیكی وەرگێڕیت و كه نەزانێت چیه؟ یان واتا ڕاستەكەی لێتێكبچێت بەهۆی واتا كوردییەكەیەوه.
Profile ئەكرێت بكرێته "تەنیشتەدیمەن" یان "لادیمەن"، بەڵام، هەروەك بەردەقانی ئەڵێت، ناگوونجێت بۆ IT .
ڕای من Profile ئەبێته "پڕۆفایل"، لەڕاستییدا ئینگلیز ئەڵێت "پرەوفایڵ"، و پێناسێكی جوانی بۆ دائەنرێت به كوردی. زمانی ئینگلیزی ئەمڕۆ كه زۆر پێشكەوتووه ڕێگەی خاڵی دووەمیان گرتۆتەبەر و زۆر ڕێگەیەكی سەركەوتووه.
خاڵی دووەمی سەرەوه چەند سوودێكی هەیه:
1- پێویست به دۆزینەوەی ووشەی بەرامبەر ناكات و كات نیه بۆ ئەوه چونكه ئێمه زۆر كەدواوەین.
2- كورد فیری ووشە ئینگلیزییەكەش ئەبێت لەگەڵ ئەوەی كه ووشەكه ئەبێته كوردی و پێناسی كوردی ئەبێت.
3- كورد سەر لێتێكناچێت و هەوڵبدات ووشەكه لەڕێگەی پارچەكانیەوه تێبگات و بەچەوتی تێی بگات.
ووشەی "ئۆئێس" جوانترین ووشەیه بۆ Operating System
هەروەها "پڕۆفایل" بۆ Profile
هەروەها "دیفۆڵت" بۆ Default
پڕۆسێسەر بۆ Processor
بەو شێوەیه.
سڵاو بەڕێزان،
تەنها دەمەوێت سەرنجێك بنووسم ئەویش وەكو دەزانرێت وشه له ڕستەدا ماناكەی خۆی دەبەخشێت و به تەنیا هەندێك سرك دەبێت، واته به ئاسانی خۆیان نادەن به دەستەوه.
سەركەوتوبن
هەڵگورد
رای ئێوه لەسەر ئەم وشەیه (پێشگریمان) بۆ مانای default چییه ؟
كاك فەرید و كاك هیوا،
كاك هیوا،
هیچ ڕێت كەوتۆته لای فیتەر له كوردستان. باله "فیتەر" وه دەستپێبكەم، فیتەر وشەیەكی ئینگلیزییه، Fitter كه له Fit وه هاتووه كه بكەرەكەی یەك له واتاكانی "چاككردنەوه" یه. پاشان ئەم ووشانه: تایە tyre ، گێڕ gear ، ستێرن steering ، وییل wheel ، بۆنیت bonnet ، ئارێل و سەدەها ووشەی تر كه زۆر زۆر ناڕەوا و نه گونجاوه بكرێت به كوردی.
كورد هەرگیز ئەم ئامێرانەی درووستنەكردووه و بەڕاسییش نەیبووه. من ئەتوانم نموونەی زۆرت بۆ بێنمەوه؛ سەتڵ ووشەیەكی كوردی نیه. كورد سەتڵی بەكارنەهێناوه تا بیر له وشەبكاتەوه بۆی له پێشوودا. "خەتا" له "خەتەئی" عەرەبەوه هاتووه.
من زمانی كوردیم زۆر خۆش ئەوێت و زۆر كاتم یاوەتێ و بیری لێدەكەمەوه. دانانی "دیفۆڵت" لەبری ووشەی ڕەسەنی كوردی كه نیه، ئەوه ناگەێنت كه من كوردیم خۆشنەوێت. بەپێچەوانەوه، خۆشەویستیه بۆ زمانەكەم دانانی وشەیەكی ڕاست و بەواتا.
كاك فەرید،
پێشنیارەكانت زۆر جوانن بەڵام سەبارەت به ووشەی Default ، ئەگەر سەیرێكی ئەو پێناسەی سەرەوه بكەیت، لەو پێناسه ناتوانرێت كورتتربێت. ئەگەر یەك ووشەی بۆ دانرێت ئەوا زۆر پێویسته كه پێناسی تەواوەتی بكرێت.
بەڕاستیی كاك هەڵگورد من ڕێزمانی ئەم ڕستەیەی (...دروستیشی پێ ناچێت بكەین بەو زووه..) كاك هیوام زۆر پێ ڕاسته و زۆر جوانیشه.
curriculum vitae واتای ژیاننامه نیه؛ بەڵام ئەتوانیت بڵێیت "خوێندننامه". ئەم ووشه دوانەییه كورتكراوەكەی CV و واتاكەی: كورتەیەك لەسەر خوێندنی تەواوكراوت و ئەزموونی كاركردنت، بێگومان كاركردنەكه لەبواری ئەكادیمیدا.
ئێمه ئەمانەوێت پێناسی تەكنیكی وشەكان بكەین. پێویسته پێناسه جیاوازەكان جیابكەینەوه له تەكنیكیەكان.
قسەكانت زۆۆۆۆۆر جوانن..ئێمه نەمان دیون و دروستیشمان نەكردوەو دروستیشی پێ ناچێت بكەین بەو زووە..
بەڵام خۆ كە مرۆڤ هاتە سەرزەوی(یا هێنرا بەهەرحاڵ) ....هیچ شتێكی نەدیبوو،،،نەشی زانیبوو ئێستا خاوەنی نازانم چەن زمانە!!! كورد بەم نەگبەتییه بووبێت بەخاوەنی ئەم جێگایەی ئێمه قسەی تیا ئەكەین..یا پارلەمانه لەتكراوەكەمان...ئەبین بە خاوەنی شتی زۆر گەر بمانەوێت
كەس لاری لە بەكار هێنانی ووشەی زمانی تر نییەو عەیبەش نییه...مەبەستی من تەنها كۆششی زیاتره...
پاشان...نموونەكەت زۆۆر جوانه...فیتەر! ناوی خۆی بە خۆیەوەیە لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆ كوڕی خاڵەكەمو كاكیشمو هەموویان بەڵام ئەوان ئەگەر لە ئامادەیی وەرنەگیرانایە ئەچوونه سەناعە!! كوا ئاوڕی لێ دراوەتەوه؟؟ ئێمه لەجیاتی فێری ناوی ماركەكان بین...لەیلا عەلەوی و شەبەحو
هەتا دوایی...شتێكی ڕەش نابینی خێرا لای كورد ناونراوه شەبەح...تخوا پێم ناڵێی زمان گوناهی چیە؟؟
خۆشەویستییەكەمان با وەك خانمی لای من نەبێت...چاوەڕێیه خوا منی لا شیرین كات... ئێمه تەنها 4 مــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــلیۆن!! كەسین خاوەنی ئەم زمانەین...ئەویش ئحم له 3 چارەكی...1 ملیۆنی خوێندەوار...نیوەی پیره یان زۆر مناڵه خەركی قسەی زله...نیوەشی ژنه هەر داوای ماڤ ئەكات ئەڵێی پیاو مافی زۆر هەیە تا بیدا بەوان یان فەقیرانە سجن كراون لەلایەن ئاغاكانەوە،یان ناوێرێ شوو بكات یەكسەر دووی ئەكێشن بە كۆڵدا..باوەڕ بكه من ئەڵێم تەنها 250،000 ..ئەگەر ببیین قسەی پێ ئەكەینو ئەیخوێنینەوەو ئەینووسین بەبەردەوامی ...چۆنه بەلاتەوه؟!!!!!
عاشقی دڵشكاو
ئەی راتان لەسەر ئەمه چییه.
(ناو)نیشانەكەت دەستكاری (وەرێك بخه، چاك كەرەوه) بكه : Edit your profile
سڵاو بەڕێزان،
* كاك هیوا ببوره دووربێت له گاڵته، تۆ كه ئەوەنده حەزت له نووسینه، جوانتر وابو لەبری(...دروستیشی پێ ناچێت بكەین بەو زووه..) بتنووسیایه، پێ ناچێت بەم زوانەش دروستیبكەین، (له كوردیدا - وەك ئەڵمانی - Infinitiv دەكەوێته كۆتایی ڕستەوه).
*وا بزانم هێشتا هیچ پێسنیارێكیشت بۆ وشەكان نەكردووه!! له باسكردنی شتی تر بەولاوه.
---
وشەی Profile ، ڕاسته به وێنەیەكی لایی كەسێك دەوترێت، واته نه له ڕووەوه كه هەموو ڕووی كەسەكه ببینرێت، كەواته (پێناسه)یەكی كورتی كەسێك. ژیاننامه ئەبێت به Curuculum Vitae كه دورودرێژتره. بۆ هەر نەشوترێت پرۆفایل؟!
هیوام سەركەوتوبن.. زۆر سوپاس
هەڵگورد
بەرێز بەردەقانی ئەم کاتەت باش!
بەرای من چونکە ئەم وشانە لە بواری کۆمپیۆتەر و تکنولوجیادا بەکاردەهێنی، باشتر وایە واتایەکی ئەوها بدەیتێ کە نزیکی زمانی کۆمپیۆتەر بەت وە پەیوەندیێکی زۆر نزیکانە هەبێت بۆ ئەم بوارە. لەبەر ئەوە دەتوانم بڵێم کە ئەم واتایانە واتایەکی تەواو دەدەنە ئەو وشانە:
Deny= نەهێشتن، ڕێگانەدان.
Settings = ئامرازی ڕێك خستن، ئامرازی دەستکاری کردن، ئامرازی ڕێک و پێکهێنان.
privacy= تایبەتی، کەسیینی، کەسایەتی.
options= بژاردن، هەڵبژاردن.
profile= ڕواڵەت، شێوە، ڕوو، بەرجەستە.
ئیتر هەر سەرکەوتوو بی
شەوکەت
دەستان خۆشبێت بەڕاستی هەتا لەم باسانە بکۆڵرێتەوە خەڵکی کورد زیاتر سودمەند ئەبن
به ڕێزان ئه م کاته تان شاد،
هه رچه نده بیروڕاکان جوانن و جێی ڕێزن،منیش تۆزێک دره نگ چاوم به م
په یامانه که وت به ڵام زۆر به سودن.
من هه میشه به Profile به کوردیه که ی خۆمان( بوخچه) ی پێ ده ڵێم به ڵام
بوخچه له وه ده چێت وشه یه کی تورکی بێت؟ جا ئه گه ر تورکی یه؟ توخوا
با هه ر له بیری که م.
هه روه ها بۆ Default =بنه ڕه ت، بنچینه، دۆخی جاران، باری ئاسایی.
Profile=بوخچه، توێشه به ره.
له گه ڵ ڕێزم.
نازانم بوخچە بۆ ئەوە ئەبێت یان نا بەڵام،
ڕاستییەکەی بوخچە،ئەوان ئەڵێن(pogça و ئەوانەی دەوامیان کردبێت لە ئەستەنبوڵ یان ئانکارا ئەزانن کە بەو بۆرەکە ئەڵێن کە نیوەی کارمەندان لە بری نانی بەیانی ئەیخۆن لەگەڵ چاو شتی وا) لە تورکی هەیە بەڵام من باوەڕناکەم تورک خاوەنی هیچ بن تا خاوەنی بوخچە بن!
برای به ڕێزم کاک هیوا، من لێره دا مه به ستم له وشه ی(بوخچه) ئه و بوخچه یه
نیه که ده خورێت، مه به ستم ئه وه یانه که له کورده واری خۆماندا به کار دێت
شتومه کی پێویستی تێده که ن وه له گه ڵ خۆیاندا ده یبه ن.
بۆنمونه کورد به یه کێک که هێشتا ژنی نه هێنابێت ده ڵێت:(هێشتا بوخچه ی
نه کراوه یه).
ڵه گه ڵ ڕێز و سڵاوم
هههههههههههههه
ئەزانم بەساقەی 1 هەناسەت بم، تۆ بۆ ئەوەندە حەزت لە بوخچەی نەکراوەیە!
>بەڵام من باوەڕناکەم تورک خاوەنی هیچ بن تا خاوەنی بوخچە بن!
به رێزان ئه مه یه که م جاره بێمه خزمه تتان، ئاڵو گؤڕی فکریتان زۆر جوانه، سه رکه وتوبن.
له زمانی فه ره نسیدا، هه ندێ زاراوه یان داهێنا بۆ ئامێری ته کنه لۆژی کۆمپیوته ر ، به ڵام هه ندێ زاراوه یان سه ر نه که وتن و خه ڵک به کاری ناهێنن، زۆرجار خه ڵکی زاراوه ئنگلیزیه که به کارده هێنن.
بۆ نمونه: من ناڵێم کۆمپیوته ر، ده ڵێم: ئۆردیناتۆر، پاشان وه کو هه موو وشه یه کی فه ره نسی کورتی ده که ی نه وه و ده ڵیین: ئۆردی. بۆ من ووشه یه کی ئاساییه، له به ر ئه وه ی له وه و به ر گوێم له ووشه ی کۆمپیوته ر نه بووه، ، به ڵام که براکه م له له نده ن گوێی لێ ده بێ پێ ده که نێ، وا ئه زا نێ به ئه نقه ست وا ئه ڵێ.
به ڵام هه مو زاراوه کان نه یان توانی زاڵ ببن.بۆچی؟
ئه م برنجه ئاو زۆر ده کێشێ.
ئێمه ش له کوردیدا باشتر وایه هه موو زاراوه کان با بگۆڕینه سه ر کوردی ، ئه و زاراوه یه ی که نه مان توانی وه ری گێرین با به ئینگلیزی بمێنێته وه.
وابزانم ئه گه ر default ببێت به دێفۆلت، سه ر ناکه وێت،(پێشفه رز) ڕێی تێ ده چێتو جوانتره.
profil ، پێيویست به وه ناکات زۆر ته ر جومه ی حه رفی که یت، چونکه له فه ره نسیدا به ڕووخسار، ڕووکه ش، دێت، نه ک نیمچه ڕووکه ش.
له گه ڵ رێزما، سه رکه و تو بن.
1.Approve = پەسەند کردن
2-Has been canceld= سڕاوەتەوە، لابراوه بەڵام ئەگەر سەفەریک کەنسێل بکەی، وشەی "هەڵوەشاوەتەوە" پڕبەپێستێتی.
Default-3 = زۆر دژوارە بەرامبەرەکەی له کوردیدا بدۆزیتەوە. چونکه تەنانەت ئەم وشانە بە ڕابوردنی کات لە زمانی ئینگلیزیشدا جێی گرتوە.
زۆر دڵخۆشم بە تواناکانی کوردان و ئێوەش لەم بوارەدا، چونکە گفتوگۆکانتان زۆر ژییربێژانە و لە بابەتەوە نزیکن.
سەرکەوتوو بن!
كاك بەردەقانی؟ Bardaqani سڵاو،
بەڕاست ئەوه وێنەی باپیره ته؟ زۆر بەستەزمان دیاره، منیش وێنەیەكی وای باوكم هەیه، ئاوا هەژار دیاره بەڵام گەر وێنەی گوڵەباخێك یان ئەسپێكم بكردایه ئەبوو به زاڵم تا ئەولا سەراش ڕاوی ئەنام، هەر بۆیەش وا ئاوارەی ئەم وڵاتانه بووم!!
جا وەره ڕێزمانی كوردی به گوێرەی بەدڵمه و بەدڵم نیه بێت، ها بەڕاست ناوی پەڕلەمانیشت هێنا PM = Parliment Member یان Prime Minister .جگه له Private Message .
زۆر سوپاس...
هەڵگورد
كاك فەرید گیان،
لەگەڵ لێبووردن، من ڕام لەگەڵ "پێشگریمان" نیه. بەڵام ڕای من هەر وایه و گوێممەیەرێ. بەڕای من ووشەی "گریمان" واته "با وای دانێین"، ئایا چی پەیوەندییەكی هەیه به Default وه؟ "گریمان" بیرم دێت له وانەی ماتماتیكدا بەكارمان ئەهێنا: گریمان X=3 ، واته "با وایدانێین X=3 .
Default بەواتای "بنەڕەت" نایەت.