تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نوسین بە زمانی کوردی سۆرانی و لاتینی لە ویندۆز٨ و ویندۆز ٧ و ڤیستا و Mac و لینوکس.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2008/07/18

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

دامەزرادنی تەختەکلیلی کوردی سۆرانی / بادینی لە ویندۆز٧ و ڤیســــــــــــتا
یەکەم هەنگاو دەبێت لەبەشی داگرتن وەشانی نوێی تەختەکلیلی کوردئایتی گرووپ دابگرن ، دەتوانن سەردانی بەشی داگرتن بکەن یاخود ڕاستەوخۆ دایبگرن دوای ئەوە لەجێگەیەکی کۆمپیوتەرکەتدا هەڵیبگرن و دوو کرتەی لەسەر بکەو دایمەزرێنن ، پاش تەماشای ئایکۆنی زمان لای کاتژمێرەکە بکەن ، دەبین ، زمانی کوردی سۆرانی بادینی ، دەبینن ، پاش ئەوە دەتوانن ئەو زمانە ئیشارەت بکەن کەدەتانەوێت پێێ بنوسن.
**********************************
**********************************
کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن بۆ:
بۆ دامەزراندنی تەختەکلیلی لاتینی بۆ ویندۆز ٨ ی ٦٤بیت
**********************************
**********************************
وە بۆ نوسین بەزمانی کوردی لاتینی لە ویندۆز ٧ و ڤیستا دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.
چۆنیەتی دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردی لاتینی لە ویندۆز٧ و ڤیستا

*****************************************
*****************************************
بۆ نوسین بە زمانی کوردی لە Mac OS سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکــــەن:-
چۆنیەتی دامەزراندنی تەختەکلیکی کوردی سۆرانی لە Mac

******************************************
******************************************
بۆ نوسین بە زمانی کوردی لە دابەشکردنەکانی لینوکس:-
بێگومان دابەشکردنەکانی لینوکس، پشتگیری زمانی کوردی دەکەن تەنیا پێویست بە چالاککردنی دەکات ، بەڵام بۆ ئەوەی زۆربەی فۆنتە کوردیەکان دابمەزرێنیت ئەوا سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.
دامەزراندنی زۆربەی فۆنتەکوردیەکان لە لینوکس.
******************************************
******************************************
تــێـبـیـنـی:-
تەختەکلیلی کورد ئایتی گرووپ تەنیا بۆ کیبۆردی ووڵاتانی ئەوروپا دەگونجێت ، بۆ کوردستان پیتەکان لەجێگەی خۆیاندا نابن بۆیە بەکارهێنەران لە کوردستان یاخود ئەوانەی تەختەکلیلەکانیان عەرەبییە ، ئەتوانن کرتە لەم بەستەرە بکەن و تەختەکلیلی شێوازی عەرەبی دابگرن.