به‌خێربێن بۆ سه‌كۆی كورد ئای تی گرووپ.
بۆ به‌رز ڕاگرتنی سه‌كۆی كورد ئای تی گرووپ و پارێزگاری كردن له میوانان و ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م سه‌كۆیه به پێویستمان زانی یاسایه‌ک دابڕ‌ێژین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه سه‌كۆكانمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین و وەک هه‌موو گه‌لانی تر له‌م بواره گرنگه‌دا دوا نه‌كه‌وین و له پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای جیهان ئاگاداربین.
١/ هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌ردانی سه‌كۆی كورد ئای تی گرووپ بكات وه ئازاده له خوێندنه‌وه و سوود وه‌رگرتن، ئەگه‌ر ئه‌ندامیش نه‌بێت ، به‌ڵام ده‌بێت خۆی تۆماربكات و ببێته ئه‌ندام بۆ هه‌موو جۆره پرسیار و هاوكاریه‌ك له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری .
٢/ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته ئه‌ندام ده‌بێت به هه‌موو یاساكانی ئه‌م سه‌كۆیه ڕازیبیت وه به‌ناوێكی شیاو و پۆستی ئه‌لكترۆنی چالاكت هه‌بێت.
٤/ نابێت ئه‌م سه‌کۆیه بکرێت به پێگه‌یه‌ک بۆ مه‌به‌ستی تاکه که‌سی، ڕامیاری، ئایینی وه دژایه‌تی که‌سایه‌تی هتد...
٥/ نابێت سه‌كۆ به‌كاربهێنرێت بۆ مه‌به‌ستی ڕێكلام و بازرگانی كردن ، بێ ئاگاداری به‌ڕیوه‌به‌ران.
٦/ خۆ تۆماركتردن به زیاتر له ناوێك یاخوود نازناوێک بۆ مه‌به‌ستی دژایه‌تی و هه‌را‌سانکردنی به‌کارهێنه‌ری تر ده‌بێته هۆی داخستنی هه‌ژمار و ڕێگه‌گرتن لە دووباره سه‌ردان.
٧/ سه‌كۆی كوردئای‌تی زانیاری تایبه‌تی هه‌موو ئه‌ندامێک ده‌پارێزێت وه‌ك ئای‌پی ئه‌دره‌س و وشه‌ی تێپه‌ڕبوون ، به‌ڵام كوردئای‌تی گرووپ په‌رپرسیارنییه له‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن خودی به‌كارهێنه‌ره‌وه له سه‌كۆ دادەنرێن.
٨/ دانانی وێنە یان لینكی ماڵپه‌ڕی ڕووت ( سێكسی) ، ڤایرۆس ، پرۆگرامی نایاسایی وه‌ك كراک ، سێریاڵ ، هاككردن قه‌ده‌غه‌یه.
٩/ هه‌موو جۆره په‌یامێكی ناشیاو لاده‌برێت، ئەگه‌ر پێویست بكات به‌كارهێنه‌ر ئاگدارده‌كرێته‌وه.
١٠/ دانانی هه‌واڵ و زانیاری سه‌كۆ كوردییه‌كانی تر قه‌ده‌غه‌یه ئە گه‌ر ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌كرێت.
١١/ كاتێک پرسیار ده‌كه‌یت ده‌بێت راسته‌وخۆ سه‌ردێڕی پرسیاره‌كه‌ت له‌به‌شی په‌یامدا بنوسیت بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسانترین شێوه هاوكاری بكرێیت. نابێت سه‌ردێری په‌یام له‌م وشانه یا هاوشێوه‌ی بن وه‌ک : یارمه‌تی ، پرسیار ، هاوكاری هتد........
١٢/ ئه‌ندام ده‌بێت هه‌وڵ بدات هه‌موو به‌شه‌كانی سه‌كۆ تاقی بكاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ی بكات وه ده‌بێت پرسیار یان لینک دانان له‌به‌شی خۆی دابكرێت.نابێت له‌ناو پرسیاری كه‌سێكی تردا پرسیاریكی نوێ بكرێت.
١٤/ مافی هه‌موو نووسراو و بابه‌ته‌كان پارێزراوه بۆ كوردئای‌تی گرووپ ، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو ئه‌ندامان و به‌ڕیوه‌به‌رانە كه بیپارێزن وه به‌ڕیوه‌به‌ران ئاگاداربكه‌نه‌وه ئەگه‌ر هه‌ر پێشێلكارییەک لە شوێنیکی تردا بەدی کرا.
سه‌كۆی كوردئای تی گرووپ ده‌رگای کراوەیە بۆ هاوكاری و یارمه‌تی هه‌موو كه‌سێک ئەگه‌ر هه‌ر بیروباوه‌ڕێک یان ئایینێكی هه‌بێت ، بێگومان لای هه‌مووان ئاشكرایه كه كوردئای تی گرووپ تاكه سه‌كۆ نییه مه‌رج و یاسای دانابێت ، به‌ڵكو هه‌موو سه‌كۆكانی جیهان یاسای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ به‌ڕیوه‌بردن و هه‌ڵسوڕاندنی كاره‌كانییان.
كوردئای تی گرووپ ماڵی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه ، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو دڵسۆزێكه هه‌وڵی پاراستن و به‌ره‌وپێش بردنی بدات.
باوەشێک خۆشه‌ویستی به‌ڕیوه‌به‌رانی كورد ئایتی گرووپ.