فێربوونی PHP
وشەی PHP کورتکراوەی Hypertext Preprocessor ـه. ئێستا PHP ناودارترین زمانی جیهانە بۆ درووست‌کردنی پەڕەی ئنتەرنێت. ئەم سەرکەوتنەی ئەم زمانە لەم ماوەیە کورتەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئاسانی مامڵەکردن لەگەڵیدا و ئاسانی فێربوون و بەهێزیی و خێراییەکەی. کاریگەری زمانانی تر لەسەر PHP ڕوون و ئاشکرایە بەتایبەتی C و هەروەها Perl بە هەمان شێوە. لەگەڵ زیادکردنی Object-oriented فرمانەکانی زمانی Java ـش هاتوونەتە ناو پ.هـ.پ.. لەگەڵ ئەو هەموو کاریگەرییە، فرمانەکان تا ڕادەیەک سادەوساکارن.
دیاره پرۆگرامکردن، به‌هره‌یه، ڕێگایه‌کی بیرکه‌دنه‌وه‌یه، وردبوونه‌وه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کان. ئێمە دڵنیاین ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌هره‌یه‌ی تێدا هەبێت، دوای کاتێکی کەم، به ئاسانی فێری ده‌بێت. هیوادارین کات ڕێگا بدات.
له هه‌موو ڕاهێنانه‌کانی ئه‌م زنجیره‌یه‌دا، پرۆگرامی Emacs به‌کارده‌هێنین بۆ نووسینی سکریپته‌کان، که ده‌توانێت کۆده‌کان ڕه‌نگ بکات و سه‌ردێڕه‌کان ژماره بکات، تا بتوانین به ئاسانی هه‌ڵه‌کان بدۆزینه‌وه.
هەروەها لە سەکۆی تایبەت دەتوانیت پرسیارەکانت ئاڕاستەی شارەزایان بکەیت: http://kurditgroup.org/forum/29
ناوەڕۆک