گەورەترین ماڵپەڕی پیرات بای هەک کرا: ماڵپەڕی دابەشکردنی پەڕگە "پیرات بای" (Pirate Bay) هەک کرا
هەکەر چوونەتە نێو ریجستەری ماڵپەڕی ناو براوەوە و ناو و وشەی تێپەڕبوونی هەموو ئەندامانی ئەو ماڵپەڕە کە 1 میلیۆن و شەسەد هەزار کەس بوون، دزیوە.
ئێستاش ئەو ناو و وشەی تێپەڕبوونانە لە سەر ئینتەرنێت بڵاو کراونەتەوە. لە پێشتە دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە گوایە گرووپی "هەکەرە لاوە تووڕەکان" (Arga Unga Hackare) کە بە Auh کورت دەکرێتەوە ئەم کارەی کردووە. بەڵام دواتر ئەم دەنگۆیە لە لایەن Peter Sunde کە سەر بە پیرات بایە، بە درۆ خرایەوە.
ناوبراو بە " Computer Sweden "ی وت کە دەزانێ کە چ کەسانێک ئەم کارەیان کردووە، بەڵام نایهەوێ هۆیەتیان ئاشکرا بکا.
لە ماڵپەڕی پیرات بایدا هەموو میوانەکانیان ئاگادار کراوەنەتەو کە ناو و وشەی تێپەڕبوونی خۆیان بگۆڕن، بەڵام هاوکات هیەکێکی تر لە بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕەکە بە Computer Sweden وتووە کە ئەو ناو و وشەی تێپەڕبوونانە کە بڵاو کراونەتەوە، کۆنە و بێکەڵک بوون.
حەوتووی رابردوو وەکیلێکی دادگا بە ناوی Håkan Roswall ئەوەی راگەیان کە ئەو سکاڵایەی لە ماڵپەڕی پیرات بای کراوە وەگەڕ دەخاتەوە، بەڵام ماوەیەکی دیاری کراوی رانەگەیاند.
سەرچاوه