خەڵاتی زانستی لە زانکۆکانی ئێران بۆ کوردان: خەڵاتی زانستی بلیمەتی ئەمساڵی وڵاتی ئێران درا بە کوردێک
دوو ساڵ جارێک بە گوێرەی بڕیاری دەستەی باڵای زانکۆکانی ئێران لە نێوان هەڵبژاردەی تەواو سەنتەرە زانستییەکاندا خەڵاتێکی گرینگ لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە دەبەخشرێت بە بڵیمەتی هەڵبژاردەی هەڵبژاردراوەکان. ئەو خەڵاتە زانستییە پەیوەندی بە لایەنێکی تایبەتی زانستەوە نیە و لە هەموو بوارەکانی زانستیدا هەر کەسێک کە باشترین پرۆژەی لە ئاستێکی تێکنیکی بەرز دا نەخشاندبێت پێشکەشی دەکرێت.
بەهۆی نەخشاندن و بەدی هێنانی تکنۆلۆژیای تایبەتی "بڵاوکاری لە ڕێی وێبەوە بۆ تەواو میدیاکان"
خەڵاتی ئەو دووساڵە بە هەڵبژاردەی دەستەی باڵای زانستی زانکۆکانی ئێران لە تاران پێشکەشی سەلاح شاسواری کرا.
ئەو خەڵاتە بریتیە لە بەڵگەی بلیمەتی ساڵی هەڵبژاردەی هەڵبژاردراوەکان.
شایانی باسە ئەم میهرەجانە زانستیە یەکەم جارە لە نێوان 1200 کەسایەتی پسپۆڕ دا بەڕێوە دەچێ.
بەستەری پرۆژەکە