Dell سیستەمی كارپێكردن دەگۆڕیت بۆ Linux.: هــەواڵنێر زەنـــدی
كۆمپانیای بەناوبانگی Dell جارێكی تر گەڕایەوە بۆ دامەزراندنی Ubuntu لە جێگەی ویندۆس له كۆمپیوتەرەكانیدا . هەرچەند ئەم كۆمپنایایە لە ساڵی ١٩٩٩ ئەم هەوڵەی دا ، بەڵام لەبەر نزمی ڕادەی خواستی خەڵكی ناچاربوو ڕایبگرێت.
گەڕانەوەی ئەم كۆمپانیایە بۆ لینوكس لەبەر ئەو ڕاپرسیە بوو كەلەماوەی ڕابردوو كۆمپانیاكە كردی وە زۆرینەی خەڵك داوای ئەوەیان كرد كە Ubuntu دابمەزرێت لە كۆمپیوترەكانی Dell لە جێگەی سیستەمی كارپیكردنی ویندۆس ( Windows OS).
هەرچەند پسپۆڕانی بواری ئایتی پێیان وانیە كەئەمە كاریگەریەكی گەورە بكاتە سەر مایكرۆسۆفت ، بەڵام لەبەر زۆری ئەو كون و كەلەبەرانەی لە ویندۆسی ڤیستادا دۆزرانەوەو. وە لە ڕۆژانی رابردوودا لە Apple OS دۆزرانەوە كەئەم سیستەمە بەوە ناسرابوو كەهاكك ناكرێت ، خواست لەسەر Ubuntu زۆرتر دەبێت.
لەساڵی ڕابردوودا لە ٩٢٪ بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر لەجیهاندا سیستەمی كرپێكردنی ویندۆس بوون وە تەنیا ٣،٨ ٪ بەكارهێنەری لینوكس بوون.
كۆمپانیای دێل لەكۆتایی ئەم مانگەوە سیستەمی كارپیكردنی Ubuntu دەدامەزرێنت لە كۆمپیوتەر و لاپتۆپ دا لەووڵاتی ئەمەریكا پاشان دەگاتە ئەوروپا و ووڵاتانی تری جیهان.
شایانی باسە كۆمپانیای Dell هیچ ئاماژەی بە داشكانی نرخی ئەو جۆرە كۆمپیوتەرانە نەداوە ، بەڵام بێگومان نرخیان دادەبەزێت ، چونكە Ubuntu سیستەمێكی خۆڕاییە.
سەرچاوه