ویندۆس بگۆڕە بۆ Ubuntu: هەواڵنێر زەنــــدی
لەوەشانی نوێی 7.04 ی Ubuntu ئاسانكاری زۆر كراوە بۆئەوەی سیستەمی كارپیكردنی ویندۆس بگۆڕیت بۆ Linux Ubuntu.
لەبەرواری ئەمڕۆ وە دەتوانیت وەشانی نوێی Ubuntu 7.o4 دابگریت .
یەكێك لەو گۆڕانكاریە نوێیانەی تێیدا كراوه ، بەكارهێنەر دەتوانێت ژمارەیەكی زۆر لەدیكۆمێنت و فاڤۆریتەكانی وێبگەڕەكەت بگوازیتەوە لەویندۆسەوە بۆ Linux كەلەوەشانەكانی پێشتردا نەبووە.
گۆڕانكاریەكی گرنگی تر دەتوانی كۆدێك دابگریت و دایمەزرێنیت بۆ لێدانی زۆربەی زۆری فایلەكانی دەنگ و ڤیدیۆ هتد..... ، بەڵام ئەم وەشانە LTS ە "Long Time Support پشتگیری یاخود یارمەتی ماوەدرێژ ناكات بۆ نوێكردنەوەی پاراستن ( Security Update) وەك لەوە شانی 6.06 ی Ubuntu/Canonical دا ئەم خزمەت گوزاریە (Security Update) بۆماوەی پێنچ ساڵ هەیە.
بەپێی سەرچاوەی ئەم هەواڵە لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٨ وەشانێكی تری Ubuntu دروست دەكرێت كە هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی لەگەڵدا دەبێت.
دەتوانن وەشانی نوێی Ubuntu 7.04 دابگرن یاخود داوای سیدی بكەن لە