ڤایرۆسێكی نوێ كۆمپیوتەرەكەت لەدەست دەردەكات: هــەواڵنێر زەنـــدی
ئێ مەیلێكی فێڵاوی ئاگادارت دەكاتەوە كەوا ڤایرۆس یا پرۆگرامی سیخوڕی هاتۆتە كۆمپیوتەرەكەتەوە ، بەڵام ئامانجی ئەوەیە دەست بەسەر كۆمپیوتەرەكەتدا بگرێت ، وەئەم ڤایرۆسە زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە.
كۆمپانیای Postini ئاگاداری ئەوەی دا كە هێڕشێكی یەكجار زۆر لە شەوڕۆژی ڕابوردوودا بۆتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی ئێمەیلی فڕێدراو بەشیوەیەكی خەیاڵێ.
Adam Swidler بەرپرسی كۆمپانیای Postini دەدوێت بۆ Computerworld ئەمریكی دەڵێت لە دوێنەوە رێژەی ئێمەیلی فڕیدراو ٥٠ تا ٦٠ بەرزبۆتەوە ، ئەمەش بەهۆی زۆری بڵاو بونەوەی ئەو ڤایرۆسە.
بەم شیوەیە خۆت دەپارێزیت:
نامەیەكی ئەلكترۆنیت بۆ دێت دەڵێت وۆرمێك یا سپای وایەرێك یاخود ڤایرۆسیك دۆزرایەوە "Worm Alert!", "Worm Detected", " Spyware Detected یاخود "Virus Activity Detected".
فایلێك وەكو پاشكۆیەكە لەگەڵ ئێ مەیلەكدایە كەبۆت دێت كەبە ووشەی نهێنی پارێزراوە ، ئەو فایلە وا خۆی پیشان دەدات كە " Security Update" بۆ خۆ پاراستن لەو ڤایرۆسە ، بەڵام لەڕاستیدا ڤایرۆسێكە بەناوی "Storm Trojan" كە دەست بەسەر كۆمپیوتەرەكەتدا دەگرێت