هەڵەیەكی گەورە لە ویندۆس مەیلی ڤیستادا دۆزرایەوە: hewalner Zendy
سیستەمی كارپێكردنی ڤیستا جێگەی Outlook Express گرتۆتەوە ، بەڵام لەڕۆژانی رابردوودا هەڵەیەكی یەكجار گەورە لەم پرۆگرامەدا دۆزراوەتەوە كە هاككەرەكان زۆر بەئاسانی دەتوانن دەست بەسەر كۆمپیوتەرەكەتدا بگرن.
هاككەرەكان ناونیشانێكی ئەنتەرنێتی دەنێرن بۆ ئەو پرۆگرامە ، گەر بەكارهێنەر كرتەی لەسەر بكات پرۆگرامێك بەشێوەی نهێنی دادەمەزرێت لەناو كۆمپیوتەردا ، بەبێ هیچ ئاگاداریەكی بەكارهێنەر.
مایكرۆسۆفت ئامۆژگاریان بۆ هەموو بەكارهێنەرانی ویندۆس ڤێستا ئەوەیە كەبەهیچ شێوەیەك كرتە لەسەر هیچ لینكێك نەكەن كە نەیناسن.
ئەم كەلێنە دوێنێ ئاشكرا كرا لەلایەن كۆمپانیای پاراستنی دانیماركی
Secunia . بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەناوبانگی مەكافی ( Dave Marcus) پێی وایە كەئەمە هەڵەیەكی یەكجار گەورە و مەترسیدارە ، بەڵام مەترسیەكانی سنوردارن ، چونكە بەكارهێنەری ویندۆس ڤیستا زۆر كەمن.