سەگ سیدی و دیڤیدی نایاسایی ئاشكرادەكات:  هــــەواڵنێر زەنــدی
دەزگا پەیوەندی دارەكانی ووڵاتی مالیزیا كەوتونەتەخۆ بۆ قەڵاچۆكردنی كۆپیكرن بەشێوەی نایاسایی ، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو سەگانە بەكاردێنن كەمەشقی تایبەتیان پێ كراوە بۆ ئاشكراكردنی ئەو بەرهەمانەی كەبەشێوەی نایاسایی كۆپی كراون.
بۆیەكەم جارە لەووڵاتی ئایرلاند مەشق بەسەگ دەكەن كە بۆنی ئەو مادە كیمیاویانە بكات كە سیدی دیڤی دی پێ دروست دەكرێت ، ئەم جۆرە سەگانە پێشتر لەووڵاتی بەریتانیا بەكارهێنراون.
ئەم سەگانە لەماوەی ١٠ خولەكدا ئاشكرای دەكەن گەر جانتاكەت هەر جۆرە میدیا هەڵگرێكی تێدابێت وەك: سیدی و دیڤیدی و پەپكەی ڕەق و هتد..............
شایانی باسە لەووڵاتانی ئاسیادا بلاوبونەوەی فیلم و یاری و موزیك بەشێوەی نایاسایی زۆر پەرەی سەندوەو ، فیلمێكی كۆپی كراو بەشێوەی یاسایی دەفرۆشن لەبازاڕەكاندا ، بەڵام لە ئەمریكاو ئەوروپا بەهۆی هەرزانی نرخی دیڤی دی و سیدی سوتێنەر و زۆری هێلی ئەنتەرنێت كڕینی ئەم بەرهەمانە لەبازاڕدا نی یە هەر كەس بخوازێت دەتوانێت بەئاسانی كۆپی بكات. بۆیە كۆمپانیاكان بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدان ڕێگا چارەیەك بدۆزنەوە بۆ بەربەست كردنی كۆپیكردنی نایاسایی یاخود كەم كردنەوەی.
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.


  چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌ ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ لاده‌بات که‌ ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له‌ په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره‌.