ویندۆز "ویستا" هاتە بازار: گەورە کومپانیای ماکرۆسوفت، رۆژی سێ شەممە "ویندۆزی ویستا"ی خستە بەر دەست بەکارهێنەرانی ئەو سیستمە لە حەفتا وڵاتی جیهاندا.
گەورەترین کومپانیای دروست کردنی نەرمەواڵە "ماکرۆسوفت" دوای پێج ساڵ لە نێو هەراوهوریا و پرپاگەندەیەکی بەربەڵاوی تەلەفزیۆنیدا سیستەمی نوێی ویندۆزی دایە بازاڕ.
شایانی باسە کە لە سەددا 95ی کامپیۆتەرەکانی جیهان سیستمی ویندۆزیان لە سەرە. دیارە "ویستا"ش دواین بەرهەمی کومپانیای ناوبراوە کە لە پاش "ویندۆزی ئیکس پی" کە لە ساڵی 2001دا هاتە دەرێ، دەدرێ بە بازاڕ.
جیاوای ئەم جارە لەگەڵ پێشوودا ئەوەیە کە بەکارهێنەران دەتوانن سیستمەکە لە ئینتەرنێتیشەوە دابەزێنن بە بێ ئەوەی پێوستیان بە چوونە دوکان و هێنانی سیستەمەکە هەبێ. "بیل گەیتس" کە دامەزرێنەری کومپانیای ناوبراوە لە وتووێژێکی رۆژنامەوانیدا لە "تایمز ئیسکویر" لە نیۆیۆرک لە سەر هاتنە بازاڕی "ویستا" وتی:"
بەسەرهاتی ئێمە 24 ساڵ پێش لە ساڵی 1983 لە نیۆیۆرکدا دەستی پێکرد." هەروەها ئەوەشی وت کە یەکێک لە جیاوازییەکانی ئەم سیستمە نوێیە لەگەڵ ئەوانی پێش خۆی ئەوەی کە زۆر هاسان و سادەیە. و هەروەها شوێنێکی تایبەت بۆ بێتاقەتی و سەرگەمی تێدا تەرخان کراوە. "رۆیترز" لە راپۆرتێکدا نووسیوە: "نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر کاتێک "ویندۆز 95"هاتە دەر، خەڵك چەندین کاتژمێر لەبەر دوکانەکاندا رادەوەستان بۆ ئەوەی ببن بە یەکێک لە هەوەڵ کەسانێک کە ئەم سیستمە دەکڕن. هەرچەنده چاوەڕوان دەکرێ "ویندۆز ویستا" زۆری لێ دەفرۆشرێ، بەڵام ئەو تین گوڕەی جاران لە نێو خەڵکدا نەماوە."
ماکرۆسوفت نزیکی 6 میلیارد دولاری بۆ سازکردن و بڵاو کردنەوەی "ویستا" تەرخان کردووە، بە پێی ئەو هەواڵانەش کە بڵاو بوونەتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکەدا، 100 میلیۆن کومپیۆتەر لە جیهاندا بەم سیستەمە نوێیە تەیار دەکرێن.
سەرچاوه