پاندانێك کە بەبێ مەرەکەب دەنووسێت:  هــەواڵنێــر  پێنووس
لەباتی بەکارهێنانی مەرەکەب، نووکی ئەم پاندانە کانزایییەی (گرەند ئیلووژنز Grand Illusions) لە داڕشتەیەکی تایبەتی کانزایی دروست کراوە، کە نیشانە لەسەر زۆربەی جۆرەکانی کاغەز دادەنێت.
هونەری بەکارهێنانی نووکی پێنووسی کانزایی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (دا ڤینچی Da Vinci)، کە وایان داناوە کە ناوبراو ئاوەها پێنووسێکی بۆ نووسینی کۆدە تایبەتەکەی خۆی بەکارهێنابێت. بەپێچەوانەی قەڵەمی دار (پێنووسی ڕەش)، نووکی کانزاییی ئەم پێنووسە چەندین ساڵ (٢٥ ساڵ) دەخایەنێت تا كول ببێت، بەڵام هەڵبەت ئەوکات، دەشێت قەڵەمتراشێك پەیدا بکەیت کە تیغەکەی لە ئەڵماس دروست کرابێت.
ئەم پێنووسە ستیلی ژەنگهەڵنەهێنە و ٨ سم درێژە. خەتی ئەم پێنووسە پاکە و بە هیچ لایەکدا بڵاو نابێتەوه تا کاغەز پیس بکات‌، لەگەڵ ئەوەی خەتەکەشی بە لاستیك ناسڕێتەوە. بۆ دیاری شتێکی جوانە.
دەتوانیت ئێستا ئەم پێنووسە کانزایییە لە (Grand Illusions) بە نزیکەی ٢٥ ئێورۆ بكڕیت.
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.