هەڵەی پاراستنی كۆمپیوتەرەكەت بدۆزەرەوە بە ١ خولەك.: هەواڵنێـــر زەنـــدی
ئەگەر یەك خولەك كاتت هەیە دەتوانی كەموكوڕیەكانی پاراستنی كۆمپیوتەرەكت بدۆزیتەوەو چارەسەریان بكەیت به شێوكی خێرا. كۆمپانایی پاراستنی دانیماركی " Secunia " بەناوبانگە بەدۆزینەوەی كێشەكانی پاراستنی ویندۆس بەشێوەیەكی خێرا ، ئەم كۆمپانیایە هەستاوە بەدروستكردنی خزمەتگوزاریەكی خۆڕایی كە دەگەڕێت بەناو كۆمپیوترداو ، بەماوەیەكی كەم هەرچی كەموكوڕی پاراستن و نوێكردنەوە هەبێت دەیدۆزێتەوە لە سیستەمی كارپێكردنی ویندۆس و زیاتر لە ٥٠ پرۆگرامی بەناوبانگ. لەدوای تەواو بونی پرۆسەكە لیستەیەكت دەداتێ كەكام پرۆگرام پێویستی بە نویكردنەوە "Update" هەبێت ، لەگەڵ لینكی پێویست بۆ داگرتن و دامەزراندنی نوێكردنەوەكان. ئەم ئامرازە لەلایەن كۆمپانیای ناوبراوەوە ڕۆژانە چەندان جار نوێ دەكرێتەوەو پێویست بەدامەزراندن ناكات ، پرۆسەكە هەموی وێبەگەڕ ئەنجامی دەدات ، بەڵام Internet Explorer بەكاربهێنرێت باشترە بۆ ئەنجامدانی ئەم دانی ئەم تاقیكردنەوەیە. لینكی تاقی كردنەوە
http://secunia.com/software_inspector
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|