توركیا وەشانی ubuntu بەزمانی كوردی بە ڕەوا نابینێ: بڵاوبوونەوەی هەواڵی "سیستەمی كارپێكردنی یوبونتو
Ubuntu بەزمانی كوردی" لە ڕۆژنامەی میللییەتی توركیدا له ٢١/١١/٢٠٠٦ ـدا، وتووێژی دروست كردووە لە حكومەتی توركیدا. لەگەڵ ئەوەی كە توركیا لەهەوڵداندایە بێتە ڕیزی وڵاتانی ئەوروبای هاوبەش و، چەندین هەنگاوی ناوە بۆ ئەو مەبەستە، كەچی هێشتا پەیوەندی كردن بەزمانی كوردی بۆ كوردە هاونیشتمانییەكانی بە ڕەوا نابینێت و بەئاسایی نایەتە پێش چاوی.
وەشانی یوبونتو بەزمانی كوردی لە بۆنەیەكدا لە ناوچەی "سور Sur" - سەر بەشاری دیاربەكر، لەلایەن Rainer Heider پسپۆڕی ئەمەریكی لەبواری نەرمەكاڵادا ڕاگەیەنرا، لە خوانێكدا كە سەرۆكی شارەوانی ئەو ناوچەیە "عەبوڵا دەمیرباس" سازیدابوو. حكومەتی توركی بەمكارەی دەمیرباس ناڕەحەتە و ڕاپێچی لێكۆڵینەوەی كردووە.
شایەنی باسە پرۆژەی بەكوردی كردنی سیستەمی كارپێكردنی
یوبونتو بەرهەمی كاركردنی سێ ساڵە لەلایەن دەستەیەك كوردەوە، كە بنچینەی كارەكەیان لەسەر سیستەمی
Rosetta بۆ وەرگێڕانی نەرمەكاڵای
سەرچاوە كراوە دامەزراو بووە.
هاوكات دامەزرێنەری پرۆژەی یوبوبتو Mark Shuttleworth لەم باسە ئاگادار كراوەتەوە و، بەڵێنیداوە كە بەدوای باسەكەدا بڕوات و هەوڵی دۆزینەوەی چارەیەك بدات.
درێژەی هەواڵ بە زمانی ئینگلیزیسیستەمی Ubuntu چییە ؟
سەرچاوهزانیاری زیاتر