پێش ئەوەی Windows Vista دابمەزرێنیت: هەواڵنێــــر زەنـــدی
بەیانی ٣٠ /١١ Windows Vista لەسەر یەكەم كۆمپیوتەر دادەمەزرێت ، وە ئەم سیستەمە دەكەوێتە بازاڕەوە بۆ كۆمپانیاكان ، بەڵام بۆ بەكارهێنەرانی تایبەت تا كۆتایی مانگی ١/ ٢٠٠٧ ناكەوێتە بازاڕەوە.
وە بۆ ئەوەی بزانی كە كۆمپیوترەكەت توانای بەكارهێنانی ئەم سیستەمە كارگێڕی یەی هەیە ، دەتوانی لەم لینكەی خوارەوە تاقی بكەیتەوە كە كۆمپیوتەرەكەت توانای بەكارهێنانی Windows Vista ی هەیە.
[
www.pcpitstop.com]
دەبێت وێبگەڕی Internet Explorer بەكاربهێنی بۆ تاقیكردنەوەكە وە دەبێت ActiveX control دابمەزرێنیت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی كارەكەت.
بۆ ئەوەی Windows Vista Home basic دابمەزرێنیت ،دەبێت بەلای كەمەوە پرۆسێسەر لە ٨٠٠MHz كەمتر نەبێت وە ڕام لە ٥١٢ مێگابایت كەم تر نەبێت وە پەپكەی ڕەق لە ٢٠ گیگابایت كەم تر نەبێت وە دەبێت ١٥ گیگابایت جێگەی خاڵیت هەبێت.
وە دەبێت گرافیك كارت پشتگیری DirectX 9 بكات .
لەبارەی پاراستن ویندۆس ڤیستا دیواری ئاگرینیكی سەركەوتوی لەگەڵە كەجیاوازە لەوەی Windows xp ، چونكە ئەوەی xp تەنیا لە هاتنە ناوەوە ئاگادارت دەكات ، بەڵام لە Vistas Windows Firewall دەتوانی ڕێگە بگریت لەهەمو ئەو پرۆگرام و فایلانەی كەپەیوەندی بەدەرەوە دەكەن.
بۆ ئەنتی ڤایرۆس هەمو ئەنتی ڤایرۆسیك كار لەم سیستەمەدا ناكات ، تەنیا ئەوانەی كەلەگەڵ مایكرۆسۆفت ڕێكەوتنیان هەیە وەك كۆمپانایی Symantec , مایكرۆسۆفت دەیویست تەنیا ئەنتی ڤایرۆسی خۆی Windows Live OneCare بفرۆشێت لەگەڵ سیستەمی كارگێری ڤیستا ، بەڵام لەبەر نەتوانینی پێشبڕكێ و لەلایەن ئەوروپاوە ڕەخنەی لێگیرا بۆیە ناچار بوو بەڕێگەدان بە چەند كۆمپانایەیەكی تری پاراستن.
سەرچاوه