مایكرۆسۆفت چۆكی دادا بۆ یەكێتی ئەوروپا: هــەواڵنێر زەنــدی
دەزگایی پێشبڕكێی یەكێتی ئەوروپا داوای كرد كەوا مایكرۆسۆفت نابێت بگەڕی خۆی دەبمەزرێنێت لە سیستەمی كارگێڕی Vista, دەبێت بەكارهێنەر سەرپشك بێت لەبەكارهێنانی بگەڕ بۆ نمونه Google ,مایكرۆسۆفت بڕیاری دا كەداواكاریەكەی ئەوروپا جێ بەجێ بكات.
وەدوایی چەندین ڕەخنەو داواكاری لەلایەن هەردوو كۆماپانیای پارستنی Symantec وەMcAfee ، مایكرۆسۆفت بڕیاری دا كەڕێگە بدات بەهەردوو كۆمپانیای ناوبراو بۆ شارەزابوون لەكردارەكانی Vista تا خۆیان ئامادەبكەن بۆ چۆنیەتی دروستكردنی بەرهەمی پاراستن بۆ ئەم سیستەمە نوێ یە ،بەڵام كەی وە چۆن تا ئێستا ڕوون نیە.
هەروەها مایكرۆسۆفت ڕایگەیاند كەوا ئامرازێكی پرۆگرامكردن دروست دەكەن بۆ كەسانی تر كەبتوانن بەهۆی ئەو ئامرازەوە بچنە ناو ویندۆسەوە بەشێوەیەكی پارێزراو.
ووتەبێژی سیمانتیك Chris Paden دەدوێت بۆ Cnet News دەڵێت دەبێت مایكرۆسۆفت لەسەرەتادا ئەو ئامرازانە دروست بكات بۆ ئەوەی كەسانی تر وەك كۆمپانایكانی پاراستن بەهۆیەوە بچنەو ناو ئەو سیستەمەو خۆیان بۆ دروست كردنی بەرهەمەكانیان ئامادەبكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ بڵاوبونەوەی Vista ئەوانیش كاتێكیان هەبێت بۆ دروست كردنی بەرهەمانیان.