Adobe لەگەڵ Symantec دژبە Windows Vista: بەپێێ دوایەمین ڕاپۆرتی Wall Street Journals هاتوه، كە هەردوو كۆمپنایای بەناوبانگی Adobe & Symantecپێكەوە سكاڵایەكیان لەدژی پڕۆژەی Windows Vistaی مایكرۆسۆفت بەرزكردۆتەوه لەلای كۆمسیۆنی باڵای یەكێتی ئەوروپا. ئەمەش بەبۆنەی ئەوەی كە مایكرۆسۆفت لەئامادەكاری دروستكردنی جۆرە پەڕگەیەكە وەكو PDF و لەلایەن خودی خۆیشیەوە پشتگیری لێدەكرێت. وە هەرچی Symantecیشە لەسەر بوونی زۆری كوون و كەلەبەر لەنێو سیستەمەكەدا، كەئەمە ئارەزووی بەكارهێنەری سەروێب كەم دەكاتەوە، كەلەپاڵیدا كۆمپانیای پاراستنیش زەرەرمەند دەبێت. كۆمسیۆنی باڵای یەكێتی ئەوروپا پێشتر لەسەر كۆمەڵێك سكاڵای كۆمپانیای نەرمەواڵای دی، خستنەبازاڕی ئەم سیستەمە كارگێڕیەی پاشخست.
تێبینی ئەوە كراوە بەرە بەرە بەكارهێنەری ناوەندی و سەرەتایش خەریكە لە سیستەمی كارگێڕی ویندۆز دووردەكەونەوە بۆیە دەستی داوە بە لەبەرگرتنەوەی پڕۆژەی كۆمپانیای دی(هەرچەندە ئەم كارە كۆنیشە). جا بۆی ئەچێتە سەر؟!
زانياری زياتر
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|