گەورەترین خەسارەت لە ژیانی دێل دا.: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 14ی 5ی2006 گەورە کومپانیای "دێل" ڕایگەیاند 4.1میلیۆن لاپتاپ کە باتریەکانیان مەترسی تەقینەوەیان لێ دەکرێ، دەبێ لە زووترین کاتدا کۆ بکرێنەوە. ئەم کارەش لە ماوەی 22 ساڵ ژیانی "دێل"دا کەم وێنە بووە و گەورەترین خەسارەتە کە لەم کومپانیایە کەوتووە. دەبێ ئیشارە بەوەش بکرێ کە کومپانیای "سۆنی" ئەو جۆرە باترییانەی بۆ "دێل" دروست کردووە. شایانی باسە کە لەم پێوەندەیەدا تەنیا "دێل" زەرەر دەکا و هیچ لە سەر کڕیارەکان ناکەوێ. پێشنیاریش کراوە بۆ ئەوانە کە باتری لاپتۆپەکانیان دەگۆڕن، کە دەبێ زۆر هوشیار بن و بزانن چ جۆرە باتریەک بەکار دێنن.
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|