مایكرۆسۆفت دێتە كوردستان: حكومەتی كوردستان لە هەوڵی پێشكەوتنی دەزگاكانی كوردستان هەمیشە لە پەیوەندی دایه و بەم دواییە بۆندێكی لەگەڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەست، لەم بارەیەوە ئازاد گەیلانی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ كاروباری پەیوەندیەكان و تەكنەلۆژیا گووتی :پرۆژەكە بریتیە لە دامەزراندنی سەنتەرو پەیمانگای تەكنەلۆژی لە بواری Ict لە لەیەن حكومەتی كوردستان بە هاوكاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە سەر ئاستی دامەزراوی گشتی پەروەردەو فێركردن و كەرتی تایبەتەوە لەگەڵ پشتگیری كردنی زمانی كوردی لە بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت دا، جێی باسە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت یەكێكە لە كۆمپانیا مەزنەكانی جیهان لە بواری كۆمپیوتەردا.
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه لاده‌بات که ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره.
|
| |
|