کوردبڵاگەر: کوردبڵاگەر، بەشانازییەوە دەبێتە یەکەم کارگێڕی بڵاگی کوردی و کارێکی تری کاک سەلاحی شاسوارییه.
لەڕوی تەکنیکەوە، کارگێڕەکە بە تایبەتی بۆ کوردی سۆرانی و بەکاربردنی یونیکوردە و هەموو تایبەتمەندییەکانی کارگێری بڵآگی تێدایە، لەوانەشە، لە بڵاگسپۆت و هەندێک کارگێڕی دیکەش ئاسانتر و پێشکەوتووتربێت.
بەکارهێنەر دەتوانێت هەر لە هەمان شوێندا فایل و وێنە هەڵبگڕێت، کە لە زۆر بڵاگی تردا نییە.
کوردبڵاگەر گەرچی تەمەنی کورتە بەڵام خاوەنی چەن سەد بڵاگێکه و هەندێک لە گەورە بڵاگچییەکانی کوردیش ئێستا تاجی ڕێزیان لەسەر کوردبڵاگەر ناوە بەوەی لەبری بڵاگفا و بڵاگسپۆت و بڵاگسیتی و جێگاکانی دیکە ماڵیان گواستتۆتەوە لای کوردبڵاگ.
ئاسایش، ئاسانی بەکارهێنان و کەمترین ڕێکلامە تایبەتمەندیە زۆر نایابەکانی کوردبڵاگەرن. ئاسۆی کوردبڵاگەر کاتێک ڕوونە کە ڕێژەی زمانی کوردی لە ئەنتەرنێت بگات بەو ڕێژەیەی کوردبڵاگەر باوەڕی وایە دەبێت هەبێت. بە کوردی سۆرانی و پیتی ئەرەبی دەستی پێکرد بەڵام پیتی لاتینی و وەرگێڕانی ئۆتۆماتیکی لە یەک بۆ ئەوی دیەکەیان هەنگاوی داهاتوو دەبێت
شوێنی 2MB بۆشایی (زیاتریش ئەکرێت)، ئار ئێس ئێس، پۆدکاست، بڵاگی تاک و گروپ و چەندین خزمەتگوزاری دیکەی تایبەت بە بڵاگ دابین دەکات.
خاوەنییەتیی سێرڤەر لە ئەوەروپایە و بەپێی یاسا سێرڤەرو کارە یاساییەکانی کوردبڵاگەر پابەندی هەمان یاسای شانشنینی یەکگرتوە، کە بنکەی بەڕێوەبردنیییەتی.
منیش، بەردەقانی، لەوانەیە بەم زووانە، بڵاگەکەم بگوازمەوە بۆ ئەو شوێنە. خۆزگە نووسینە کۆنەکانیش دەکرا بگوازرێنەوە.
ئەگەر تۆش کاتت هەیە و حەزدەکەیت ڕۆژانە شتێک بنووسیت، بێ سەرئێشەی دیزاین و پرۆگرامکردن و کاری تر، دەتوانیت لە ماوەی چەند چرکەیەک ببیتە دراوسێم.
بۆ کردنەوەی پەڕەیەکی تایبەت بە خۆت و
زانياری زياتر