ڤایرۆسێکی نوێ بە هۆی یاهوو (Yahoo)ەوە بڵاو دەبێتەوە. بۆ ئەوە تۆش تووش نەبی دەبێ بەمجۆرە خۆت بپارێزی: زانایانی بواری خۆپاراستن ئاگاداریی ئەوەیان داوە کە ڤایرۆسێکی نوێ بە کەڵک وەرگرتن لە کونێکی کە لە بەشی پاراستنی یاهوودا هەیە، خۆی دەخزێنێتە نێو کومپیۆتەر و لەوەێشەوە بە شێوەیەکی خۆکار دەڕوات بۆ ئەموو ئەو کەسانەی کە لە لیستی ئادرەسەکەدان.
ئەم ڤایرۆسە نوێیە ناوی " JS.Yamanner"یە و تاکوو ئێستا تەنیا لە ڕێگای ئی ـ بۆستەکانی یاهووەوە بڵاو بووەتەوە.
ڤایرۆسەکە بە هۆی کەسێک بە ناوی " av3@yahoo.com " و لە ژێر سەردێڕێ (مەبەس لە سەردێڕێکە کە هەموو جارێک بۆ نامەکە دیاری دەکرێ) "New Graphic Site" دا بڵاو دەبێتەوە. ئەو کونەی کە ئەم ڤایرۆسە کەڵکی لێ وەردەگرێ، کارێک دەکا کە Javascript تێک لە وێبگەڕەکەدا ئاکتیڤ دەبێ ـ شتێک کە لە ڕاستیدا لەبەر پاراستن نابێ ڕووبدا ـ ئەوەندە بەسە کە تۆ ئیمایلەکە بخوێنیتەوە، ئیتر کامپیۆتەرەکەت تووشی ڤایرۆسەکە دەبێ. لەبەر ئەوە نابێ پاشکۆی ئەو ئیمایلە بەکەیتەوە.
بە قسەی کومپانیای ئانتیڤایرۆسی " Symantec " ئەم ڤایرۆسە زیانێکی ئەوتۆ بە کومپیۆتەرەکان ناگەیەنێ، بەڵام بەڵاو دەبێتەوە بە هەموو ئەو ناونیشانانەدا کە ئێوە لە لیستەی ئادرەسەکاندا هەتانە. لەوانەشە کامپیۆتەرەکە ئاوەڵا بێت بۆ ئەوە بۆ ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەری، یان لەوانەیە لە کومپیۆتەرەکە کەڵک وەربگیردرێ بۆ ئەوە " spam" بەڵاو بکاتەوە.
ئەم کێشەیە هێشتا لە لایەن یاهووەوە چارەسەر نەکراوە، بەڵام لە بەر ئەوە کەسانێک کە لە Yahoo Mail کەڵک وەردەگرن دەبێ هەموو ئیمایلێک کە لە لایەن av3@yahoo.se ەوە بۆیان دێ بلۆک بکەن. ئەوانەش کە ئەم ئیمایلەیان بۆ هاتووە، بە بێ ئەوە بیخوێنەوە دەبێ هەرچێ زووتر بیسڕنەوە. دەبێ ئاگاداری دژەڤایرۆسەکانیشتان بن کە ئاکتیڤ بن و تازەش نوێ کرابنەوە.
سەرچاوه