فیلمی هێرشەکەی پۆلیس بۆ سەر ماڵپەڕی the pirate bay لە سەر ئینتەرنێت بڵاو کرایەوە: کامیرای چاوەدێر ئەو پۆلیسانەی گرت کە هێرشیان کردە سەر بنکەی " PRQ"، هەر ئەو شوێنەی کە ڕاژەکارەکانی ماڵپەڕی the pirate bay تێدا بوو. لەو فیلمەدا دەیان پۆلیس بە جلوبەرگی ئاساییەوە دەبینرێن.
ئەم فیلمە ئێستا لە سەر چەندین ماڵپەڕ و بەتایبەتی لە Youtube دانراوە کە مرۆڤ دەتوانێ ئەو هێرشە پۆلیسییە سەیر بکا.
بنکەی ناوبراو لە "گلوبن"ی شاری ستۆکهۆڵمدا هەڵکەوتووە لە فیلمەکەدا کۆکردنەوەی زانیاری پۆلیسەکان پیشان دەدرێ.
بەرپرسی تکنۆلۆژی Rix Telecoms بەڕێز کارل لوندسترۆم (Carl Lundström) ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە ئەوان ئیجازەی بڵاو کردنەوەی هێندێک لە بەشەکانی ئەو فیلمەیان داوە. هەر بۆیە دەلێ:
ـ من ئیجازەی ئەو بەشە لە فیلمەکەم داوە کە پۆلیس کامیراکان دەشارێتەوە، بەڵام ئیجازەی ئەو بەشەم نەداوە کە پیاوەکانمان لە کاتی کردنەوەدا لە فیلمەکەدا دەبینرێن.
ـ ئەگەر وابێ بە هەڵە زانیارییەکی زۆر لە سەر ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە؟
ـ ئەمە بەڕاسی هەڵەی من بوو، یەکەم جار کە پرسیارم لێ کرا، وەڵامێکی پۆسەتیڤم دایەوە. دواتر کە زانیم و بڕیاری ترم دەرکرد، ئەو کات ئیتر درەنگ بوو.
سەرچاوه