لەداهاتوودا بۆ سەیر کردنی فیلم و پرۆگرامی تەلەفزیۆنی، مەجبوور دەبی ڕیکلامەکانیش ببینی.: لە داهاتوویەکی نزیکدا تەلەفزیۆن دێنە بازاڕەوە کە مرۆڤ مەجبوور دەکەن چاو لە ریکلام بکا.
ئەگەر لە نێوان فیلمێک و یان پرۆگرامێکدا، ڕیکلام بڵاو ببێتەوە و تۆش لەبەر ئەوە پێتخۆش نیە چاوی لێ بکەی کاناڵەکە بگۆڕی، ئیتر ناتوانی پاشماوەی ئەو فیلم یان پرۆگرامە سەیر بکەی.
لە داهاتوودا ئەو دیجیتاڵ بۆکسانه که دێنە بازاڕەوە مەجبوورت دەکەن سەیری ڕیکلامەکانیش بکەی. گەورە کومپانیای "فیلیپس" (Philips) ئیجازەی دروست و بڵاو کردنەوەی ئەم دیجیتاڵ بۆکسانەی وەرگرتووە کە مرۆڤ مەجبوور دەکەن سەیری ڕیکلامەکانیش بکا.
سەرچاوه