تا کۆتایی ئیمساڵ دەتوانی بە خۆڕایی تەلەفوون بۆ ماڵ و بۆ موبایل بکەی: "سکایپ" (Skype) نرخی پێوەندییە تەلەفوونیەکانی باکووری ئامریکا بە تەواوی لەنێو دەبا.
دوێنە ئێوارە (ڕۆژی دووشەمە) لە ڕاگەیاندنێکدا سکایپ ڕایگەیان کە تاکوو کۆتایی ئیمساڵ بەکارهێنەرانی سکایت دەتوانن بە خۆڕایی تەلەفوون بۆ ماڵ و موبایل تەلەفوونەکان بکەن. هۆی ئەم کارەش ئەوەیە کە مشتەری تازە لە باکووری ئامریکاوە بۆ لای ئەم کەرەستەیە ڕاکێشرێ.
لەبەر ئەوە بەکارهێنەرانی سکاتپ لە ئامریکا و کەنەدا لە شوێنەکانی دیکە کەمترن، ڕەنگە ئەم کارە ببێتە هۆی ڕاکێشانی بەکارهێنەری نوێ لەو ناوچانەدا.
ئەم بەخۆڕایی تەلەفوون کردنە، بەداخەوە تەنیا بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ ژمارە تەلەفوونەکانی کانەدا و ئامریکادایە واتە تەنیا بۆ ئەوبەر ئوقیانووسی ئەتڵەسە.
زانیاری زیاتر
سەرچاوه