فیلتەرکردنی ماڵپەڕەکان لە زیادبوون دایە: ئەو ڕژیمانەی لاپەڕەکانی ئینتەرنێت سانسۆر دەکەن زۆرن ئەو وڵاتانەی لە لایەن ڕژیمە سەرکوتکەرەکانەوە دەستیان بە سەردا گیراوه، بە تووندی خەریکی بەربەست و فیلتەر کردنی لاپەڕەکانی ئینتەرنێتن. وڵاتانی وەك چین، کوبا و ئێران لەو وڵاتانە کە تەنانەت بۆ ڕەخنەیەکی تووند دەتوانن تاکوو20 ساڵ سزا بۆ مرۆڤ ببڕنەوە. ئەم نووسراوەی سەرەوە هێندێک لەو ڕاپۆرتەیە کە "هەواڵنێرانی بێ‌سنوور" بە تازەیی بڵاویان کردووەتەوە. دیارە وڵاتی توونس و ئێران بێجگە لەو ماڵپەڕانەی کە بە دڵخوازی خۆیان دایدەخەن و نایانهەوێ دانیشتوانی وڵاتەکانیان بیانبینن، ماڵپەڕی هێزە سیاسیەکانیش دادەخەن.
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|