كڕینی فڕۆکەی شەڕکەر لە ئینتەرنێتدا:  دەوڵەمەندێکی چینی فڕۆکەیەکی شەڕکەری میگی لە ئینتەرنێت کڕی.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی وڵاتی چین، دەوڵەمەندێکی ئەو وڵاتە، فڕۆکەیەکی شەڕکەری میگی 21ی کۆنی لە ماڵپەڕی کڕین و فرۆشتنی " eBay" بە نرخێکی نزیکەی 25000 دولار کڕیوە و دەیهەوێ شوێنی کارەکەی پێ بڕازێنێتەوە.
بەڕێز "زانگ چنگ" ئەم فڕۆکە شەڕکەرە کە سازکراوی یەکیەتی سۆڤیەتی کۆنە لە فرۆشیارێکی ئامریکایی کڕیوە و دەڵێ ئەم فڕۆکەیە دوایین جار لە ساڵی 1995ی زایینیدا فڕیوە و ئێستاش زۆر کۆکە.
بەڕێز "چنگ" بە رۆژنامەی "پکن نیوز"ی وتووە:" من هێزی کڕینی ئەو فڕۆکه ‌و شوێنی پیشاندانەکەشم هەیە."
هێشتا ڕوون نیە کە ناوبراو بۆ هێنانەوەی فڕۆکەکەی بۆ وڵاتی خۆی پێویستی به ئیجازەنامە هەیە یان نه. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکە شەڕکەرە پێشتر سەر بە هێزی ئاسمانی جمهوری "چک" بووە...
شایانی باسە کە فڕۆکەی میگی 21 بۆ هەوەڵین جار لە ساڵی 1956 هەڵفڕین و تاکوو ساڵی 1995 بە هۆی هێزی ئاسمانی یەکیەتی سۆڤیەتی پێشووەوه کەڵکیان لێ وەردەگیردا. ئەم جۆرە فڕۆکانه له کاتی شەڕی جیهانی دووهەمدا به کۆمەڵ دروست دەکران و بەکار دە‌هێنران.
دەبێ ئەوەش بڵێین که ناوی فرۆشیارەکەی ئەم فڕۆکە هێشتا ئاشکرا نەکراوه.
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.