100 دی ڤی دی له یەک کاسەتدا: جێگایەک به ئەندازەی 940 گیبایت بۆ تۆمار کردنی زانیاری.
جۆرێکی نوێی و پێشکەوتووی دی ڤی دی، نزیک بە 1 تی بی (1 TB) جێگای دەکاتەوە.
گەورە کومپانیای "هیتاچی" سیستەمێکی بۆ پاراستنی زانیاری دروست کردووه که ناوی " SVOD" (stacked volumetric optical discs)ە. ئەم سیستەمەش بۆ ساڵی داهاتوو دێتە بازاڕەوە. سیستەمەکە لە کاسەتێک پێک هاتووه کە 100 سی دیی لەخۆیدا جێگا کردووەتەوە. گەورەیی ئەم کاستە دەگاتە 13,3 x 16,1 x 6,5 سانتیمتر و جێگای 940 گیبایت زانیاری دەکاتەوە. شایانی باسه که سی دییەکانیش لە دی ڤی دەچن، بەڵام زۆر ناسکترن و دووان دووان و پشتاوپشت لێک گرێ دراون و هەر یەکه به هەردوو دیویەوە جیگای 9،4 گیبابیت (9,4 GB) زانیاری دەکەنەوە.
لەبەر ئەوە ئەو سی دییانه له جنسێکی زۆر تەنک و زەریف دروست کراون، دەکرێ به تیشکی لەیزەر زانیارییەکی زۆرتریان تێدا تۆمار بکرێ، کەوابوو رەنگه له داهاتوودا هەر یەک لەم کاسەتانه که له 100 سی دی پێک هاتووە، جێگای 3 تاکوو 5 تی بی (3 - 5 TB) زانیاری بکەنەوه...
ئەم جۆرە سیستەمە له پلەی یەکەمدا بۆ کومپانیاکان و کاری باکئاپ (backup)ی ئەوان دروست کراوه، بەڵام هیچ بەرگرییەک لەوه نەکراوه که ئەگەر کەسێک بۆ پاشکۆ کردنی کارەکانی خۆی بیکڕێ و بەکاری بێنێ. کاسەتێک به جێگایەکی 940 گیبایتیەوە نرخەکەی 40000 "یەن"ە کە دەکاتە نزیکەی 2600 کرۆنی سویدی.
سەرچاوه