هێڵێک ئینتەرنێتی به خێرایی 10Gbit/s: هەتاکوو هاوینی ئیمساڵ هێڵی 10 گیگابایتی ئینتەرنێتی ئامادە دەبێ. به هۆی کابڵی مسییەوه، خێرایی ئینتەرنێت تاکوو 10 گیگابایت بەرز دەبێتەوه، بەڵام بەداخەوە ئەم هێزه خێرا له کابڵه کۆنەکاندا ناگونجێ. ئەگەر هەموو شتێک به پێی پلانی داڕێژراو بچتێه پێش هەتاکوو هاوینی ئیمساڵ ستانداردی ئینتەرنێت، دەگاتە 10 گیگابایت له چرکەکدا (10 Gbit/s). ڕێکخراوی ستاندارد (IEEE) دەستپێشخەری ئەم کارە گرینگەیه. بەرپرسی ڕێکخراوی سویدی Cisco، ئەندازیارJonas Phragmen لەو باوەڕەدایه که بۆ هاوین کارەکەیان کۆتایی پێدێ، ئەو لە قسەکانیدا ئیشارە بەوه دەکا که خەڵکێکی یەکجار زۆر ئاواتەخوازن هێڵێکی خێرای لەم جۆرەیان هەبێ.
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|