سكریپتی Nucleus: سكریپتی Nucleus بە یەكێك لە سیستەمە بەناوبانگەكان و ناسراوە بۆ بڵاوكردنەوەی بابەت و چاوەدێری كردنیان. هەروەها سیستەمێکی تەواوی هەیە بۆ ئەندامان و نوسەران و ئەندامان کۆنتڕۆڵکردنی بچوکترین شت کە پەیوەندی بە هاتن و دەرهاوشتنی بابەت و داڕێژە و ڕووکارەوە هەبێت. هەموو ئەندامێک کە لەنوسەران دابێت و گروپی تایبەت بەخۆیان هەبێت. دیاردیکردنی دەسەڵاتەکان بەسەر بەشەکاندا. هەموو ئەندامێک یان نوسەرێک دوای ڕێگەدان دەتوانێت بەشەماڵپەڕێک یان چاکترە بڵێین وێبڵاگێک بە شێوە ڕووکارێکی تایبەتەوە هەر لەسەر هەمان دۆمەین بکاتەوە وە ئەویش بەڕێوبەرایەتی بکرێت وەکو ماڵپەڕی خانخوێکەی. پێویستی بەبنکەی زانیاری(MySQL version 3.23.38) بۆسەرەوە هەیە لەگەڵ وەشانی (PHP (version 4.0.6) بۆسەرەوە.
هەندێک خەسڵەتی ئەم سکریپتە:
قەدەغەکردنی ئایپی.
لیستی ڕەش بۆ نوسینەکان.
پاڵپشت و گەڕانەوەی بنکەی زانیاری بۆ زیاتر پاراستن و سیستەمێکی جێگیر.
RSS.
Valid XHTML
XML-RPC
وە زۆر شتیتر.
ئەم جۆرە سکریپتە بۆ ئەم بوارانە دەشێت:
هەواڵنوسی بەگشتی لەهەموو بوارەکاندا.
ماڵپەڕی تاکەکەسی یا وێبڵاگ.
گفتوگۆ و مەکۆ بەشێوەیەکی دیکە لەڕێی بۆچوونەکانەوە.
زانکۆ و پەیمانگا و فێرگەکان و دام و دەزگا و شارەوانیەکان.
کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان و ڕادوێکان.
ڕۆژنامە سیاسیەکان و بوارەکانی تر هەروەها گۆڤارەکانیش.
بۆ هەموو زانیاریەک ئەمە ماڵپەڕی سەرەکیە:
nucleuscms.org
پەڕگەی زمانەکان
nucleuscms.org
دەتوانی نموونەیەكی ئەو سكریپتە لێرە ببینی:
demo.nucleuscms.orgدەتوانی بەم زانیاریانە بچیتە ژوورەوە بۆ بەشی بەڕێوەبەرایەتی:
نازناو: admin
وشەی تێپەڕبوون: admin
..
دەتوانی لەم بەستەرەوە پەڕگەكانی زمانی كوردی دابگریت كە بەڕێز سیامەند كردوویەتی بە كوردی.
prdownloads.sourceforge.net
شایەنی ناوبردنە كاك سیامەند چەند بەرنامە و سكریپتێكی تری كردووە بە كوردی چەندین وانەی هەیە لەسەر فێربوونی
Fireworksهیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ بەڕێزیان دەخوازین و نموونەیان زۆربێت..
سەرچاوه