دەوڵەتی چین بەرگری له سیاسەتی ئینترنێتی خۆی کرد: پایەبەرزانی وڵاتی چین بەرگریان له سیاسەتەکانی خۆیان که پێوەندی به بەربەست کردنی ماڵپەڕە ئینتەرنێتییەکانەوە هەیه، کرد. هاوکاتیش چەند کۆنە ئەندامی حیزبی کمونیستی حاکم لەو وڵاتەدا، ڕەخنەیان لە دەوڵەت گرتووە کە سانسۆری بیروڕای چاپەمەنی دەکا.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی " چاینا دیلی"، کە ڕۆژنامەی فەرمی ئەو وڵاتەیە "لیو ژینگرونگ" قسەکەری شۆرای دەوڵەت (هەیئەتی دەوڵەت)، وتوویە کە شێوەی هەڵسوکەوتی ئەم وڵاتە بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنێت، لەگەڵ پێوەرە نێونەتەوەییەکان دێتەوە و بە دڵینایییشەوە وتی تاکوو ئێستا کەس له سەر بڵاوکردنەوەی نووسین لە ماڵپەرەکان نەگیراوە.
بەڕێز "لیو ژینگرونگ" وتی تەنیا ئەو ماڵپەڕانەی که لەگەڵ یاساکانی وڵاتی چیندا نایەنەوه بەربەست دەکرێن، ناوبراوە هەرەوها ئەو خارجیانە کە وڵاتی چین بە سانسۆری ئینتەرنێتی تاوانبار دەکەن، بە "نیسک"ێک هەڵسەنگان که بەروپشتیان بۆ نییه. ئەو له درێژەی قسەکانیدا وتی تەنانەت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکاش ئەگەر ماڵپەڕێک بە نێوەڕۆکی زیانبەخشەوە ببینێ دایدەخا...
سەرچاوه