ڕۆژنامەی همشهری هەک کرا: ڕۆژنامەی "همشهری" که سەر بە شارەداری تارانە و لە ڕۆژی دووشەممە، 13ی مانگی فورییەوە پێشبڕکەیەکی لەسەر کێشانی کاریکاتێری"هولوکاست" دەست پێکردبوو، هەواڵی هەک کردنی ماڵپەڕەکەی خۆی بڵاو کردووەتەوە.
بەڕێوەبەرانی ئەو پێشبڕکەیه لە وتوێژێ لەگەڵ هەواڵنێرەکاندان وتوویانە، لەبەر ئەوەی ماڵپەڕی ئەم ڕۆژنامه لە ڕاژەکارێکی ئامریکایی کەڵک وەردەگرێ، لە سەرەتاوە چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد که ماڵپەڕەکه دابخرێ، هەر بۆیە هاتنە سەر ئەو باوەڕه کە کاریکاتێرەکان له ماڵپەڕەکانی ترەوه بڵاو بکەنەوه، بەڵام هێندێک لەو ماڵپەڕانەش تووشی کۆسپی تکنیکی هاتوون.
بەڕێوەبەردنی ئەم پێشبڕکەیه له لایەن ڕۆژنامەی ناوبراوەوه، دوای ئەوەی کە کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلام لە هێندێک له رۆژنامە رۆژئاواییەکان و لە پێش هەمووشیانەوە لە ڕۆژنامەیەکی دانمارکیدا بڵاو کرانەوه، ڕاگەیەندرا...
لە هێندێک له وڵاتانی جیهاندا، دووشک بوون له پێوەندی لەگەڵ کارەساتی "هولوکاست" بە شتێکی نایاسایی دەژمێردرێ.
سەرچاوه