ڕۆژی دڵان (ڤالنتاین) و ڤاریرۆس: هەروەك دەزانن بەیانی (14ی مانگی 2) ڕۆژی دڵانه، هەموو ساڵێکیش لەم پێوەییەدا زۆر ڤایرۆس و تورجان و جڕوبانەوەری دیکه بڵاو دەبنەوه، له زۆربەی ڕاگەیەنەری گشتییەکان دا ئاداگاری ئەوه به خەڵک دەدەن که دەبێ له کردنەوەی ئیمایلەكانیاندا زۆر زۆر لەسەرەخۆ بن و بزانن له لایەن کێوه هاتوون. چوونکه زۆر نامەی ئەلکترونیکی لەم ڕۆژەدا به ناویی دڵڕفێنەری وەک "خۆشم دەوێی"، "عەزیزەکە"، "تەنیا تۆم دەوێ" و "دڵدار"ەوە دێن که له ڕاستیدا ڤایروس و تورجانن و نەکردنەوەیان له کردنەوەیان باشترە.
هەربۆیە ئێمەش سەرەڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆە لە هەمووتان، هیوادارین تووشی هیچ جۆرە ڤایروسێک نەبن.