کچێک له بەر سووکایەتی کردن به خەڵکی دیکه لە سەر ئینتەرنێت، درا بە دادگا: کچێکی هەژده ساڵەی سویدی لەبەر ئەوه له سەر ئینتەرنێت جنێوی به خارجییەکان داوه درا بە دادگا.
ئەو کچە هەژده ساڵە که دانیشتووی شاری "بورۆس" (Borås) ە. لە سەر ماڵپەڕێکی لاوانە به ناوی "لونارسترۆم" (Lunarstrom) دژی خەڵکی تر به شێوەیەکی ڕەگەزپەرستانه وتاری نووسیبوو، لە دادگا مەحکووم بوو.
ئەو کچە نووسراوەکەی دژی کۆنە هاوڕێیەکی خۆی نووسیوە کە ڕەنگی پێستی وەک ئەو نییە. لە نووسراوەکەدا هێندێک ڕستە ڕەگەزپەرستانەی وەک "دەبێ ڕەشەکان دەربکرێن و بنێردرێنەوه بۆ وڵاتی خۆیان" و ئەگەر ئەمانە بنێرینەوه بۆ وڵاتەکانیان "ئەوا ئیتر ئەو کۆسپە چووکه که بووەتە کۆسپێکی گەرە بۆمان" چارەسەر دەکرێ...
کچە بیانییەکه نووسراوەکەی نووسیوەتە دەرەوە و لەگەڵ سکاڵاکەی داویەتە پۆلیس. کچە هەژدە ساڵەکەش له دادگا مەحکووم بوو و دەبێ بێجگە له 40 کاتژمێر بێگاری لاوانه (40 timmars ungdomstjänst) له ژێر چاوەدێری سوسیالدا، 10000 کرۆنی سویدیش جەریمە بدا.
سەرچاوه