ڕێکخراوی پیرات (Piratpartiet) به تەمایه بەشداری هەڵبژاردنی پارلمان بکا.:  ڕێکخراوی پیرات (Piratpartiet) لە هەڵبژاردنی داهاتووی پارلمانی وڵاتی سوید دا بەشداری دەکا.
ڕێکخراوی پیرات، کە سەرۆکەکەی "ریکارد فالکڤینگە"( Rickard Falkvinge) یە، تۆمارێکی بە 1500 ناوەوە کۆ کردوەتەوه و ئەمەش ئەو شتەیه که ڕێگا به ڕێکخراوی ناوبراو دەدا له هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتی سویددا وەک ڕێکخراوێکی فەرمی بەشداری بکا...
ڕێکخراوی ناوبراو تۆمارەکەی خستووەتە بەر دەست دەستەی بەڕێوەبەری هەڵبژاردنی وڵاتی سوید. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو ڕێکخراوه وەک ڕێکخراوێکی ڕەسمی ناونووس دەکرێ. دوای ئەوەش ئەو ڕێکخراوه ناونووس کرا، ئەوا دەتوانێ له هەڵبژاردنی داهاتووی پارلماندا بە شێوەیەکی یاسایی بەشداری بکا.
سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە (Rickard Falkvinge) لە کارەکەیان زۆر ڕازییە و دەڵێ: زۆر زۆر کارێکی باشە لەبەر ئەوە هەموو کۆسپەکانی سەر ڕێگامان چارەسەر کردووه، پێنج حەوتووی ڕابردوو، بۆ ئێمە زۆر باش بوو. ڕێکخراوه ناوچەییەکانمان لەو ماوەیەدا وەک چۆن کارگ لە زەوییەوه هەڵدەپۆقێ، ئەوانیش بەوجۆرە زیادیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئەو ڕێکخراوه له 6 کەس پێک هاتووه و 20 کەس به شێوەی چالاک لە ناوەند و 200 کەسیش له بنکە ناوچەییەکاندا کاری بۆ دەکەن.
پێنج حەوتوو لەمەوە پێش سەرۆکی ئەم ڕێکخراوه لە سەر ئەرکی خۆی ماڵپەڕی ڕێکخراوی ناوبراوی دروست کرد. بۆ خۆی دەڵێ: " لەو کاتەوە تاکوو ئێستا ڕێکخراوەکەمان باشتر و ڕێکوپێکتر بووە، زۆر شتمان له پرۆگرامه هەوەڵینەکەماندا لابردووه."
لە سەرەتادا کە ئەم ڕێکخراوه دامەزرا و ئێمەش لە هەواڵەکانی کورد ئای‌تی گرووپدا ڕامانگەیاند، لەو باوەڕەدا بوون که هەموو شتێکی مافپارێزراو دەبێ به خۆڕایی له ئینتەرنێتەوە دابەزێندرێ. بەڵام ئێستا دەڵێن مافی بەرهەمێکی خوڵقاو، دەبێ تەنیا 3 تاکوو 4 ساڵ پارێزراو بێ و پاشان بکرێته خۆڕایی. ڕێکخراوی ناوبراو لەو باوەڕەدایه ئەوە شتێکی زۆر نەگونجاوه که نووسەرێک 70 ساڵ دوای مردنەکەشی هێشتا پووڵ و پاره بۆ بەرهەمەکەی وەرگرێ...
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ

  مایکرۆسۆفت نەخێر بۆ یاهوو
قەیرانی ئابووری جیهان ، یاهووی ناچار کرد کە داوا لە MS بکەن بۆ ئەوەی یاهــوو بکڕێت ، بەڵام MS دەڵێت چەند برخی جیاوازمان دا ڕازی نەبوون ، پێدەچێت جارێ نەیکڕن.