کاریکاتیرەکان هێشتا لەسەر ئینتەرنێتن: کاریکاتورەکانی پەیامبەری موسڵمانەکان سەرەڕای داخستنی ماڵپەڕەکه، هەتاوکوو ئیمڕۆیش مابووەوه.
سەرەڕای ئەوەی پۆلیسی ئاسایش "سێپۆ (Säpo) و وەزارەتی دەرەوە سوید، کاتژمێری 17ی ڕۆژی پێنج شەممه، ئەو کومپانیای خزمەتگوزاری ئینتەرنێتییە کە ڕێکخراوی "سڤەریەسدموکراترنا" (Sverigedemokraterna) ماڵپەڕەکەیان لێ وەرگرتووه، ئاگادار کردبوەوه که لاپەڕەی ڕێکخراوی ناوبراو دابخات، هەتاکوو پێشنیوەڕۆی ئیمڕۆ هەینی، وێنەکان هیشتا لەسەر ماڵپەڕەکه مابوونەوه و بێجگە لەوە وێنەکان له سەر ماڵپەڕی یەکیەتی لاوانی ئەو ڕێکخراوەش دانراون.
سێپۆ و وەزارەتی دەرەوەی سوید دوای ئەوه کاریکاتورەکەی پەیامبەری ئیسلامیان لەسەر ماڵپەڕی ڕێکخراوی ناوبراو دیت، هاتنه سەر ئەو باوەڕه که بڕیاری داخستنی ئەو ماڵپەڕە دەرکەن.
سەرەڕای ئەم بڕیارەش که دوێنه دەرچووبوو، وێنەکان له سەر ماڵپەڕی ئەو ڕێکخراوه هەتاکوو ئیمڕۆ هەر مابوونەوه. وێنەکەش کە حەزرەتی موحەممەدی لە کاتی سەیرکردنی ئاوێنەدا پیشان دەدا له لایەن میوانێکی ئەو ماڵپەڕەوه ناردرابوو و دوێنه ئێواره دانرابوو و هەتاکوو کاتژمێر حەوتی ئیمڕۆ، لەسەر ماڵپەڕەکه مابووەوه...
ئەو وێنانەی که (Jyllands-Posten)ی دانمارکی بڵاوی کردبوونەوه، هێشتا لەسەر لانی کەم دوو ماڵپەڕی سویدییەوه دەبینرێن. ئەم دوو ماڵپەڕەش، یەکێکیان وێبلاگی سیاسەتوانێکی ڕێکخراوی "کریس دیمۆکرات" و ئەویتریشیان ماڵپەڕی یەکیەتی لاوانی ڕێکخراوی "سڤەریەدیمۆکراترنا" (Sverigedemokraterna) یه.
وەزیری دەرەوەی سوید "لەیلا فرەیڤالدس" (Laila Freivalds) لە پێوەندی لەگەڵ بڵاو کردنەوەی ئەوه وێنانه لەسەر ماڵپەڕێ ڕێکخراوی ناوبراودا، دەڵێ:" زۆر ناخۆشە کە گرووپێکی چووکەی تووندڕەوی سویدی، گیانی سویدیەکان دەخەنه مەترسیەوە."...
سەرچاوه