دانیشتوانی وڵاتی سوید دەتوانن به نرخێکی ڕکۆردشکێن ئینتەرنێت بەکار بێنن: کومپانیای "گلوبالنێت" (Glocalnet) له هەموو ڕەقیبەکانی خۆی هەرزانترە.
به پێی هەواڵێک که دوێکە لە رۆژنامەی "ئافتۆنبلادیت" (
Aftonbladet) دا بڵاو کراوەتەوه، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کومپانیای گلوبالنێت له هەموو کومپانیاکانیتری ڕەقیبیی خۆی هەرزانتره.
به پێی ئەو هەواڵه، کومپانیای ناوبراو بۆ24 مێگابایت له چرکه (24 Mbit/s)دا مانگانه تەنیا 249 کرۆن وەردەگرێ. ئەم نرخەش هەرزانتره لەو نرخەی که گەوره کومپبانیای سویدی "تەلیا" (Telia) بۆ کەمترین خێرایی ئینتەرنێتی خۆی واتە 0,5 مێگابایت لە چرکەدا وەریدەگرێ.
گلوبالنێت کومپانیایەکی نۆرویژییه و له کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینیەوه تێکۆشانی خزمەتگوزاریەکانی خۆی له وڵاتی سویددا دەست پێکردووه و لەو کاتەوه تاکوو ئێستا نرخەکان لە لایەن ڕەقیبەکانیەوە به شێوەیەکی زۆر بەرچاو دابەزیوون...
سەرچاوه