کڕنۆش بردنی کومپانیا ئینتەرنێتیەکان له بەرامبەر "پکەن" دا:  ئەندامانی گونگرەی ئامریکا، هەڵسووکەوتی گەوره کومپانیاکانی ئینتەرنێت لەوانه "مایکرۆسافت" و "گووگڵ"یان مەحکووم کرد، هۆیەکەشی ئەوەیه که له پێوەندی لەگەڵ سانسۆری ئینتەرنێتیدا یارمەتی وڵاتی چین‌یان داوە.
ئەندامانی کومیتەی مافی مرۆڤی گونگرەی ئامریکا وتیان، 4 کومپانیای ئامریکایی بەرژەوەندی ماڵی خۆیان وەپێش بڕیاره ئیخلاقییەکانی ئامریکا لەسەر ئازادی بیروڕا خستووه.
ئەم بۆچوونانەش پاش دەربڕینی ڕەزامەندی ئەم دواییانەی گووگڵ بۆ بەربەست کردنی هەموو جۆرە وشەیەکی هەستیار و سیاسی بۆ نێو ماڵپەڕە چینیەکەی خۆی هاتوونەته ئاراوه.
کومپانیاکانی یاهو، سیسکو و گووگڵ به هۆی ئەوەی که ئامادە نەبوون لەو لێکۆڵینەوەکەی واشینگتۆندا بەشداری بکەن، کەوتنە بەر ڕەخنەو گازنده. 
یاهوو و مایکروسافت له ئاگادارییەکدا بەرگرییان له خۆیان کردووه و دەڵێن ئێمە هێزو توانایی ئەوەمان نییه لەو وڵاتانەدا گۆڕانکاری پێک بێنین. ئەم کومپانیانگەله له درێژەی ئاگادارییەکەیاندا دەڵێن خزمەتگوزاری ئێمه "دەبێته هۆی ئەوه که سەدها میلیۆن کەس له چین و شوێنەکانی دیکەوه دەستیان بگاته سەرچاوە زانیاریە سەربەخۆکانی ئێمه".
ئەندامێکی دیموکراتی کومیتەی پێوەندیە نێونەتەوەیەکانی گونگره به ناوی "تام لنتوس" وتی:" چەندین جار دەرکەوتووه که کومپانیا ئینتەرنێتیەکانی ئامریکایی تەسلیمی ئەو هێزه بوون که له لاین پکەنەوه له سەریان بووه، ئەمەش جیگای نیگەرانیی ئێمەیه."
ناوبراو له درێژەی وتەکانیدا وتی:" ئەم کومپانیاگەله که سەرکەوتنێکی باش و بەربڵاویان بووه و ئیمڕۆیش ئامادە نەبوون نوێنەرێک بۆ ئەم دانیشتنە بنێرن، دەبێ شەرم بیانگرێ. ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیان له بەرامبەر پکەنەدا تووشی پاشەکشە هاتوون."
وڵاتی چین یاسای زۆر تووندی له پێوەندی لەگەڵ بەکارهێنانی ئینتەرنێت سەپاندووه و هەموو ئەو بابەتانەی که پێی وایه بۆ ئەو زیانبەخشە، لەوانه هەموو جۆره ئیشارەیەک به میدان "تیانامن" و دژبەره ناسراوەکانی خۆی، بەربەست کردووه.
Google.cnیش که مانگی ڕابردوو کاری خۆی دەست پێ کرد ئەم یاسایانه بەڕێوە دەبا.
هەواڵنێرانی بێ سنووریش له ئاگادارییەکدا ڕایان گەیاندووە که کومپانیای یاهوو، لە پێوەندی لەگەل گرتن و حوکمدانی هەواڵنێر"شی تائو"دا زانیاری بە دەوڵەتی چین داوە. تاوانی "شی تائو" ئەوەیه که لەسەر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ ڕەخنەی له دەوڵەتی چین گرتووه.
کومپانیای مایکروسافتیش به دوای بڕیاری دەوڵەتی چیندا، بابەتێک که له لایەن ڕەخنەگرێکی دەوڵەتی چینەوه له سەر ئینتەرنێت دانراوبوو، سڕییەوه.
"کارولین بارتولومیو"، که یەکێک له زانایانی بواری ئینتەرنێتە، له کۆبوونەوەی لێکۆلینەوەی گونگرەدا وتی وڵاتی چین بووە به یەکێک له وڵاتە گەورەکانی ناوەندی ئینتەرنێت له ناوچەکەی خۆیدا و له بەربەست کردن و فیلتەرداناندا، زانیاری دەدا به "ڕژیمە سەرکوتکەرەکان، لەوانه کوریای باشوور و ئوزبەکستان" تاکوو ئەوانیش بتوانن لەم تکنیکه نوێیه بۆ ئامانجەکانی خۆیان کەڵك وەربگرن.
کونگرەی ئامریکا تاکوو 2 حەوتوویتر ئەم باسه دەخاته بەر لێکۆلینەوەی جیدیتر. کومپانیاکانیش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لە‌م تاوتوێکردنانەدا ڕاگەیاندووه.
بیل گەیت، سەرۆکی کومپانیای مایکروسافت، رۆژی چوارشەممە له وڵاتی پرتەقاڵدا وتی هەر هەڵسوکەوتێک بۆ پێشگیری کردن له بڵاو بوونەوەی زانیاری، له کۆتاییدا تووشی شکست دەبێ. ناوبراو له درێژەی وتەکانیدا وتی:" ئیتر لەمەودوا بەربەست و سنووردار کردنی زانیاریەکان شتێکی نەگونجاوه... ئەگەر خەڵکێک بیانهەوێ ئاگاداری مەبەستێک بن، ڕێگاکەشی دەبینەوه."
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ

  مایکرۆسۆفت نەخێر بۆ یاهوو
قەیرانی ئابووری جیهان ، یاهووی ناچار کرد کە داوا لە MS بکەن بۆ ئەوەی یاهــوو بکڕێت ، بەڵام MS دەڵێت چەند برخی جیاوازمان دا ڕازی نەبوون ، پێدەچێت جارێ نەیکڕن.