ئف بی ئای (FBI) 19 کەسی به تاوانی دزینی پرۆگرامی مافپارێزراو گرت.:  گرووپێکی نهێنی له "cyberpirater" بەوه تاوانبار کراون که ژمارەیەکی زۆر پرۆگرام، گەمە و فیلمیان دزیوه. ئەم دادگایی کردنەش له ئامریکادا بەڕێوه دەچێ و سزاکەش دەتوانێ تاکوو پێنج ساڵ بەندیخانه بگرێتەوه.
دوێنە فایلی ئەم سکاڵایە له لایەن پارێزەرێکەوه دراوه به دادگا، لەو سکاڵایەدا 19 کەس له گرووپێک به ناوی " RISCISO" تاوانبارن بەوەی که "دزییەکی زۆر"یان کردووه، بەڵام تەنیا بۆ خۆشی خۆیان دزیوانه، نەک بۆ ئەوەی بیفرۆشن و سوودێکیان دەست بکەوێ.
به پێی هەواڵی ڕۆیترس (Reuters)، لێکۆڵینەوەکه له لایەن " ئف بی ئای" (FBI) ەوە به ڕێوه چووە و  ئەم گرووپەش به هۆی " Sean O\'Toole " دانیشتووی " Perth" له وڵاتی ئوسترالیا و " Linda Waldron "ی 57 ساڵەی خەڵکی " Barbados" سەرپەرستی کراوه. به پێی هەواڵەکە هەردووکیان دەدرێنە دەست یاسای ئامریکا.
بە وتەی پارێزەرەكه، نزیکەی 60 کەس که زۆربەیان له بواری ئای تی دا کار دەکەن، ئەم گرووپه نهێنیەیان بۆ دابەش کردنی فیلم، گەمە و پرۆگرام بەکار هێناوه.
ئەو شتانەش ئەم گرووپه پێی تاوانبارن، نرخەکەیان دەگاته 6،5 میلیون دولار...
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.