تەختەکلیل پیسترە لە ئاودەست.: تەختەکلیل باشترین حەشارگەی بەکتریایە، بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی PC فۆر ئۆڵی سویدی ئەنجامی داوە، لە هەر سانتی مەتر چوارگۆشەیەکدا 33000 باکتریا هەیە کە ئەمەش 265 جار زیاتره یاخود باشترە بڵێین پیسترە لە ئاودەست (توالێت) ێکی ئاسایی. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە زیاتر پیسایی لە سەر ئەو دوگمانە کۆدەبێتەوە کە زیاتر بەکار دەهێنرێن، نموونە سپەیس و ئێنتەر. بۆ ئەوەی ئەمەش وەک وەبای ئەنفلۆنزای باڵندە نەبێتە کێشەی هەموومان، تکایە هەوڵی پاکو خاوێن ڕاگرتنی تەختەکلیلەکانتان بدەن وە زۆر لەوە گرنگتر کە من زۆر لە زووەوە پەیڕەوی ئەکەم، ئەوەیە کە ئەبێ بێشک دوای بەکار هێنانی کۆمپیتەر دەست بشۆرێت پێش ئەوەی هیچ خواردنێک بخۆیت.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|