ئایتی و بواری تەندروستی: ساڵانە چەندین پێشانگای پیشەیی لە هۆڵەندا سازدەكرێت، كە هەر یەكەو گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەرەوپێشچوون و سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ و سەردەم. یەكێك لەو پێشانگایانە
دەربارەی ڕۆڵی تەكنەلۆژیای زانیارییە لە بواری پزیشكیدا (بڕوانە:
http://www.zorgenict.nl/)، كە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ مانگی ٢/٢٠٠٦ دا سازدەكرێت.
ئەم پێشانگایە گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە لە بواری تەندوروستیدا کار دەکەن بۆ بەرەوپێشچوون لە بوارەکەیاندا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری، كە تیایدا چەندین كەرەسە و ئامێری نوێی پزیشكی نمایش دەكرێت و، هاوكات چەندین كۆڕ و سیمیناری زانستی تیا دەبەسترێت.
هیوادارم کوردیش سود لەم بۆنانە وەربگرێت بۆ ئەوەی ئێمەش بێبەش نەبین لە زانستی نوێ و بەکارهێنانەکانی.
ئەم هەواڵه نێردراوە لە لایەن بەڕێز:
ئەزمەڕ
سەرچاوه