Intel گرێدانی ماک و مایکرۆسۆفت: Intel، ئەو ئاواتەی کە زۆر کەس چاوەڕوانی بوو بۆ ئەوەی کە هەردوو OS مایکرۆسۆفت و ماکینتۆش بتوانی لەسەر یەک PC کار بکات، هێنایە دی.
بەقسەی ووتەبێژێکی کۆمپانیای (Apple) سێو Phil Schiller کەســـانێک کە بیانەوێ مایکرۆسۆفت لەسەر کۆمپوتەرەکانی کۆمپانیاکەیان دا بمەزرێنن ئەوا هیچ ئاستەنگێک نیە لە ڕێگای ئەو کارە.
ئەمە بەهۆی بەکارهێنانی تەکنیکێکی نوێ وە بەناوی EFI واتا Extensible Firmware Interface جۆرێکی تازەی PIOS کە پەرە پێدراوی کۆمپانیای ئینتێلە. ئەم تەکنیکە ئەبێتە هۆی گۆرانکاریەکی بەرچاو لە دونیای ئای تی دا، بەو هیوایەی لە داهاتودا هاواڵی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو بکەینەوە.