شەڕی بنکەزانیارییەکان:  کۆمپانیای Oracle ڕوودەکاتە بەشێکی گەورەی بەکارهێنەران، بەتایبەتی ئەوانەی هێشتا لەبەر نرخی بەرزی بەروبوومەکانی Oracle نەیانتوانیوە بەکاریانبهێنن. ئەمەش بە بڵاوکردنەوەی وەشانێکی خۆڕا لە ژێر ناوی Oracle 10g Express. ئەم وەشانە، کە بە ئاسانی دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ وەشانێکی بەرزتر، لە چەند شوێنێکەوە ڕووتکراوەتەوە:
· ژمارەی پرۆسێسۆرەکانی سێرڤەر هەر چەندێک بن، سوود تەنها لەیەک دانەیان وەردەگرێت.
· قەبارەی سەرتاپای زانیاری هەڵگیراو ناکرێت لە 4 گیگابایت گەورەتربێت.
· کەڵک لە تەنها یەک مێگابایتی مێمۆری وەردەگرێت.
بەپێی ئەم جیاوازییانە، ئەم وەشانە بۆ زۆربەی کارە بچووک و مام ناوەندییەکان دەست دەدات. شوێنی هەڵگرتنی 4 گیگابایت، ئەگەر تەنها بۆ تێکست بەکاربهێنرێت لەوانەیە تا دنیا ماوە پڕنەبێتەوە. قەبارەی هەموو بنکەزانیارییەکانی کوردئایتیگرووپ لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ زیاتر لە 18 هەزار کۆمێنتی بڵاگەکان هێشتا نەگەیشتۆتە 100 مێگابایت. بەڵام لەوانەیە کێش ‌بێت بۆ کۆمپانیا گەورەکان، بۆ تاکە کەس و ئەو سایتە کوردییانەی ئێستا هەن کێشەیەک نابێت و جیاوازیێکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ Standard Edition کە بە نرخی 15 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت بۆ هەر دانە پرۆسێسۆرێکی سێرڤەرێک کە ژمارەی پرۆسێسۆرەکانی لە چوار دانه تێنەپەڕێت.‌
وەشانی Enterprise کە پشتیوانی تا 8 پرۆسێسۆر دەکات، نرخەکەی دەگاتە 40 هەزار دۆلار بۆ هەر یەک دانە پرۆسێسۆرێک.
لە هەمان کاتدا مایکرۆسۆفتیش ماوەیەکە وەشانێکی خۆڕای بنکەزانیارییەکەی لە ژێر ناوی SQL Server 2005 Express بڵاوکردۆتەوە کە تەنها پشتیوانی یەک دانە پرۆسێسۆر دەکات، سوود لە تەنها 1 گیگابایتی قەبارەی مێمۆری وەردەگرێت و توانای هەڵگرتنی تەنها 4 گیگابایت زانیاری هەیە.
ئەم وەشانەی مایکرۆسۆفت هەرچەندە زۆر بەهێزە بەڵام چەند ئامێرێکی لێ ڕووتکراونەتەوە؛ Analysis Services، Reporting Services، DTS و Notification Services. جگە لەمانە و ئەو سنوورانەی پێشتر باسمان کردن پشتیوانی هەموو ئامێر و کردارەکانی وەشانەکانی تر دەکات.
هیچ شتێک لەمانەش ڕێگرنین بەرامبەر بە بەکارهێنانی ئەم وەشانە ڕووتەی مایکرۆسۆفت و زۆریش سەرکەوتووە.
دیارە ئەم هەنگاوەی Oracle لەبەردوو چاوی ڕەشی ئێمە نییە، بەتایبەتی کاتی بڵاوکردنەوەکەی زۆر گومان لێکراوە، ئەویش لە مانگی ڕابردوودا وەشانی پێنجی بنکەزانیاری MySql ی کۆمپانیای MySQL AB بڵاوکرایەوە، کە شوێنی Oracle لەم بازاڕە گەرمە لەق دەکات.
Oracle لە هەمان کاتیشدا کۆمپانیای Innobase OY ی فنلەندی کڕیوەتەوە. ئەم کۆمپانیایە خاوەنی مافەکانی مۆتۆڕی InnoDB ـە کە MySql پشتی پێوەدەبەستێت. چونکە مۆتۆڕەکەی MySql کە ناوی MyISAM ـە هێشتا پشتیوانی Transacttion ناکات. سەیری پێناسەی ژێرەوە بکە.
بۆیە لە داهاتوو MySql دەکەوێتە ژێر رەحمەتی Oracle.
بەڵام دڵنیام MySql زیاتر گرنگی بە مۆتۆڕێکی خۆماڵی دەدات کە پشتیوانی Transaction و شتی تر بکات. یەک لەم مۆتۆرانەش جگە لە MyISAM بریتییە لە MaxDB، کۆنە بنکە زانیارییەکەی SAP کە لە ڕووی یاساییەوە MySql و SAP خاوەنەکەین.
هەروەها ژێرخانی MySql وا درووست کراوە کە بە ئاسانی دەتوانێت مۆتۆرێکی تر بەکاربهێنێت.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
Transaction بریتییە لەچەند دانە سۆراخێکی یەک بەدوا یەک هاتووی بەیەکەوە بەستراو. سۆراخیش بریتییە لە Query.لە هەندێک حاڵەتدا لە کاتی سۆراخکردنی بنکەیەکی زانیاری، زۆر گرنگە سۆراخەکان یەک لە دوا یەک ڕیز کرابن و پاش و پێشییان تێدا نەکەوێت. ئەگەر هەر هەڵەیەکیش لەم زنجیرە سۆراخانە ڕوویدا، ئەوا‌ دەبێت هەموو سۆراخەکانی پێشتر و پاشتر هەڵبووەشرێنرێنەوە و نرخەکانییان فەرامۆش بکرێن.لەوانەیە بڵێی : ماڵت نەشێوێ بەردەقانی، جا ئەمە مانی چی بوو؟ بۆیە سەیری ئەم نموونە زۆر کلاسیکییە بکە:
کاتێک تۆ 500 ئێورۆ‌ لە لە کۆنتۆی بانکەکەت دەنێریتە سەر کۆنتۆی کەسێکی تر، سۆراخەکە بەم شێوەیە دەبێت:
update accountX set balance = balance - 500
واتا 500 ئێورۆی لێ دەرهات.
ئەو کەسەی پارەکە وەردەگرێت، سۆراخەکردنەکەی دەبێتە:
update accountZ set balance = balance + 500
ئەوە 500 ئێرۆکەی وەرگرت و کێشەک‌ درووست نەبوو.
بەڵام گریمان هەڵەیەک لە سۆراخی دووەمدا ڕوویدا، چی دەبێت؟ واتا 500 ئێورۆکەت بوو بە خێرات. چونکە هەڵە ڕوویدا و کەسی دووەم پارەکە وەرناگرێت و تۆش پارەکەت لێ کەم بۆتەوە. بۆیە زۆر زۆر گرنگە ئەم جۆرە سۆراخانە لە زنجیرەک بکرێن و لە کاتی ڕوودانی هەڵه،‌ هەموو سۆراخەکانی پێشتر و پاشتر هەڵبووەشرێنەوە ئەگینا هەموومان دەکەوینە سەر ساجی عەلی.
سەرچاوه


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.


  چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌ ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ لاده‌بات که‌ ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له‌ په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره‌.