QuickZip: زۆربەمان لە پرۆگرامی Winzip ڕاهاتووین بۆ کردنەوەی فایلەگوشراوەکان، ئەمەش لەوانەیە لەبەر ئاسانی بەکارهێنانی ئەم پرۆگرامە بێت. لەهەمان کاتدا winzip هەندێک سەرئێشەشی هەیە، بۆ وێنە نەکردنەوەی فایلی rar کە خەڵکێکی زۆر بەکاری دەهێنن، یانیش ئەو پەنجەرەیەی دوای 21 ڕۆژ لە بەکارهێنان خۆی نێشان دەدات و پرسیاری کڕینی دەکات. ئەمەش لەوانەی کێشەوبێشەی یاسای بەدواوە بێت بۆ کۆمپانیاکان، چونکە لە هەموو جیهاندا خەڵکانێکی زۆر کەم بە یاسایی ئەم پرۆگرامەیان کڕیوە. ئێستا پرۆگرامی QuickZip دەتوانێت فایلی rar بکاتەوە و بەخۆڕاییه. توانای هەردوو پرۆگرامەکەش لە گوشێن زۆر لە یەک نزیکن. هەروەها QuickZip تا 2mb کەمتر شوێن لە ram دەگرێت.
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|